نیسان 27, 2018 08:24 Asia/Tehran
  • پێداگریی

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ کۆتایی بێنێ بە داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنی لە خاکی عەرەبی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلئەخبارییەی سووریا؛ "بەشار جەعفەری" شەوی ڕابردوو لە لێدوانێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ داگیر کردنی خاکی فەلەستین، سووریا و لوبنان و ئاوارە  کردنی خەڵکی ئەو ناوچانە و دەست گرتن بە سەر زەوی و زاریان وتی: ئەم خاکە دەبێ بگەڕێتەوە سەر وڵاتی خۆی.

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد: مافی دەسەڵاتدارێتیی سووریا بە سەر جەولانی داگیرکراو و مافە بنپێ کراوەکانی سووریا بە دەبێ بە تەواوەتی بدرێتەوە بە گەلی سووریا.

بەشار جەعفەری بە پێداگری لە سەر پێویستی بە وڵاتێکی سەربەخۆ بوونی فەلەستین بە پێتەختیی بەیتولموقەدەس وتی: ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ ئیسراییل ناچار بکات بەوەی کۆتایی بێنی بە داگیرکارییەکانی لە ناوچە عەرەبی و فەلەستینییەکاندا.

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها بە ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی  دژ بە گەلی فەلەستین، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد بە وەبن گوشار نانی ئەم ڕژێمە ناچاری بکات کۆتایی بێنێ بە جەنایەتەکانی.

سەرپەیڤ