نیسان 30, 2018 13:03 Asia/Tehran
  • ھێرشی موشەکیانەی سەر بنکەکانی سوپای سووریا لە بنکەکانی ئەمریکاو بریتانیا لە ئەردەنەوە

ڕۆژنامەی تشرینی سووریا نووسیویەتی: ھێرشە موشەکییەکەی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بۆ سەر گردوپەڕی حەمای ڕۆژئاواو حەڵەبی باکووری سووریا بە نۆ موشەکی باڵستیک لە بنکەکانی ئەمریکاو بریتانیا لە خاکی ئەردەنەوە ئەنجامی گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی تشرینی سووریاوە،بنکەکانی ئەمریکاو بریتانیا لە خاکی ئەردەنەوە ، ھێندێک لە بنکە سەربازییەکانی سوپای سووریایان سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە لە پارێزگاکانی حەمای ڕۆژئاواو حەڵەبی باکووری سووریا بە چەند موشەک داوەتە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکان، ھێرشی موشەکیانەی سەر حەمای ڕۆژئاواو حەڵەبی باکووری سووریا چل کوژراوو شەست برینداری لێ کەوتووەتەوە.

ھەر لەم حاڵەدا کەناڵی سکای نیوزیش وێڕای ئاماژە کردن بە تەقینەوەی ھەمارێکی تەقەمەنیی سەربە سوپای سووریا لە گردوپەڕی حەما ڕایگەیاندووە: بنکەی لەشکری ٤٧ی سوپا لە حەما کەوتووەتە بەر شاڵاوی موشەکی.

سەرچاوە خۆجێییەکانیش وایان بڵاو کردووەتەوە کە: ئەم تەقینەوە قورسەی تەقەمەنیی ھێزەکانی سووری لە گردوپەڕی شاری سەلحەب لەگردوپەڕی ڕۆژئاوای حەما ئەنجامی گرتووە.

ھاوکات کەناڵی مەیادینیش وای بڵاو کردووەتەوە کە، چەند موشەک لە ناوچەی مالکییە لە باکووری فڕگەی حەڵەب کەوتووە.

ئەردەن وەکوو یەکێک لە لاگرانی سەرەکیی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پێکھاتنی قەیرانی عێراق و سووریا ھەبووە، لە ھەل و مەرجێکدا بەردەوام ھەوڵی داوە کە خۆی لە ڕووداوەکانی ناوچەکەدا بە بێ لایەن پیشان بدات کە لە کردەوەدا بەڕێوەبەری سیاسەتەکانی ڕۆژئاواو ئەمریکاو ھاوپەیمانە ناوچەییەکانی بووە.

ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبەش ناسراو بە (موک) کە دام و دەزگای شۆڤاریی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی تیای دا دژی حکومەتی سووریا چالاکی دەنوێنن و جڵەوکێشی تیرۆریستانن، بەڵگەیەکن بۆ سەلماندنی ئەم بابەتە.

سەرپەیڤ