May 12, 2018 10:15 Asia/Tehran
  • پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر سووریا بەئامانجی داکۆکی لە تیرۆریستان

عەبدولئەمیر قەبلان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شیعەکانی لوبنان وتی: پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر سووریا بەئامانجی بەرزکردنەوەی ورەی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ئەنجام دەگرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا ؛ عەبدولئەمیر قەبلان لەگوتاری نوێژی هەینی لە گردووپەڕی باشووری بەیرووت، وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر سووریا، وتی: ئەو پەلامارانە پێشێلکردنی ئاشکرای پەیمانە نێودەوڵەتییەکانە.

رژیمی زایۆنیستی لەچەند حەوتەی ڕابردوودا چەندین جار پێگەکانی سوپای سووریا لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەی بۆردومان کردووە. سوپای سووریاش لە کاردانەوە بەو پەلامارانە، شەوی چوارشەممە نزیک بە حەفتا مووشەکی گرتە ناوچەی جەولانی داگیرکراو و ئامانجە سەربازییەکانی ئیسرائیلی لەو ناوچەیە تێکشکاند.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شیعەکانی لوبنان هەروەها داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کرد، هەڵوێستێکی شێلگیرانە لەهەمبەر ئیسرائیل و پەلامارەکانی ئەو رژیمە لە سووریا بگرنەبەر.

سەرپەیڤ