جێگری وەزیری بەرەڤانی سووریا : هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر سووریا وڵام دەدرێتەوە
جێگری وەزارەتی بەرەڤانیی سووریا بەئاماژەدان بە پەلامارەکانی ئەم دوایەی ڕژێمی زایونیستی بۆسەر سوریاو هاویشتنی مووشەک بەرەو ناوچەگەلێکی ئەو وڵاتە وتی : بێ گومان ئەو پەلامارانە وڵام دەدرێنەوەو هەوڵی سووریاش لەبەرامبەر ئەو کردەوانە بەمانای بەرەڤانی کردن لە خۆیەتی .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرلەشکر عەلی سەلیم ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی چاوپێکەوتنی لە مۆزەخانەی بەرگری پیرۆزی پارێزگە ی فارس لە شیراز هەڵکەوتوو لە باشووری ئێران وتی : ئێران دەوری چالاک و پڕبایخی لەبەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و هێزی تەکفیری لە سوریا دەگێڕێ و بەرپرسانی سوری و ئێرانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئیستکبار هەڵوێستی تاکانەیان هەیە .
جێگری وەزیری بەرگری سوریا هەروەها مۆزەخانەی بەرگری پارێزگەی فارسی وەک یەکێک لە گەورەترین وباشترین مۆزەخانەکانی بەرەڤانی زانی و وتیشی : تەرخاندانی شوێنێک بۆ ڕێزگرتن لە کەسایەتی شەهیدان، کارێکی شیاوە و نیشاندەری لە خۆبوردویی بەرەکانی ڕابردوو لەڕێگەی شانازی وڵاتە.
سەردار سەرتیپ ئەبولقاسم عەلی نەژاد وابەستەی سەربازی و بەرەڤانیی ئێران لە سوریاش لە پەراوێزی ئەم سەردانە، ئاماژەی دایە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە لایەن ئێران و وتیشی : ئێرانییەکان لە سوریا حەماسەیان خولقاند کە نەتەنیا بووە هۆی دامەزرانی ئاسایش بەڵکوو پیلانگێڕی ئیستکبار و هەندێ دەوڵەتی توندڕەوی عەرەبی کە بەنیازی لابردنی نیزامی ڕەوای سوریا بوون، ئاشکرا کرد .
سەرتیپ عەلی نەژاد بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئامادەبوونی ڕاوێژکارانەی ئێران لە سوریا و ئێراق لەسەر داوای ئەو وڵاتانە بووە وتیشی : ئێران ئەزموونێکی پڕبایخی لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم هەیە و بەئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ ئەم ئەزموونانە بخاتەبەردەستی ئێراق و سوریا.