درێژی پێشڕەویەکانی ئەرتەشی سووریا لە باشووری دیمەشق
ئەرتەشی سووریا لە درێژەی ئوپڕاسیونی پاکتاوکرانی ناوچە باشوریەکانی دیمەشق توانی لە ناوچە ئەلجزیرە کونتڕوڵی مەیدانی " ئەڵڕووس " بگرێتە دەست و چەن بینا ڕزگار بکات
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی هەواڵدەریی فارس هێزەکانی سووری بە پێشکەوتنە کانیان توانیان خۆیان بگەیینە شەقامی سەرەکی ناوچە ی ئەلجزیرە . ناوچەی ئەلجەزیرە تەنیا ناوچەیەکە کە لە ژێر کونتڕۆڵی ئەندامانی داعش دایە و لەباکووری ڕوژئاوای ناوچەی حەجەر ئەسوەد هەڵکەوتووە . لە ناوچەی ئەلجەزیرە بە هۆی بوونی بیناگەلێکی لکێندراو بە یەکتر ئوپڕاسیونی ڕزگار کردن و پاکتاو کردنی هێواشە و و ئەرتەشی سووریا لە ڕاستیدا ڕووبەڕووی شەڕێکی ناو شەقامە . لە میحوەری ئوردووگای یەرمووک لە باشووری دیمەشقیش ئەرتەشی سورویا وێڕای درێژەی پێشڕەویەکانی لە شەقامی 30 کونتڕۆڵی قوتابخانەی " ئەسەد بن فورات "یان گرتە دەست . فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووریا و ڕووسیاش بە توندی بنکەکانی داعشیان لەو ناوچانە بوردمان کرد . سەرچاوە خۆجێیەکانیش ڕایانگەیاند تاقمە تڕوڕیستیەکان سەرلە بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە لایەن مەزراکانی " بروما " لە ڕۆژئاوای شاری " کەفەریا " پەلاماری سەر بنکەکانی هێزەکانی بەرگریکاری ئەو شارە گەمارۆ دراوە یان دا . ئەو پەلامارە کە بە ئامانجی شکاندنی هێڵی بەرگری هێزە جەماوەریەکان ئەنجام درا شکستی هێنا و ژومارێک لە تڕوڕیستانی پەلامار دەر لەو پەلامارە گیانی خۆیان لەدەس دا . هێزە جەماوەریەکان لە شارۆچکەکانی گەمارو دراوی فووعە و کەفەریا لە پارێزگای ئەدلب لە باکووری سووریا سێ ڕۆژ بەرلەوەش پەلاماری تڕوڕیستانیان بەرپەرچ دایەوە .