May 15, 2018 16:30 Asia/Tehran
  • درێژەی چوونەدەری یەکەمین گرۆپی تیرۆریستی لە پارێزگاکانی حومس و حەمای سووریا

لەدرێژەی ڕەوتی چوونەدەری تەکفیریەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی دەمیشق سەرچاوە میدیاییەکان هەواڵیان دا لە چوونەدەری سەدو بیست و دوو پاسی هەڵگری سەدان ئەندامی تەکفیری و بنەماڵەکانیان لە گردوپەری پارێزگاکانی حومس و حەمای وڵاتەکەیان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سیشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلعەهد" پێنجەمین تاقم لە ئەندامانی تەکفیری وبنەماڵەکانیان بە دەیان پاس لە دەوروبەری پاڕێزگاکانی حومس وحەماچوونەدەر وگوێزرانەوەبۆ گردوپەڕی ئەدلیب  لە باکووری سووریا . بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، پەنجاو نۆ پاس لە دەوروبەری باکووری حومس وشەست وسێ پاس یش لە گردوپەڕی حەما چوونە دەرێ. دەوڵەتی سووریا وڕوسیا پاش ئەمە بەم تیرۆریستانە وشداریان دا کە لە ئەگەری تەسلیم بوون وچوڵ کردنی بنکەکانیان لەگەڵ پەلاماری توندی سوپای سووریا ڕووبەڕوو دەبنەوە. هاوپەیمانیک لە خەباتکارانی کورد وعەرەب بە ناوی هێزەکانی دێموکراتیکی سووریا لەژێر پشتیوانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە قۆناخی کۆتایی پەلاماری خۆلە دژی تەکفیریەکانی داعش کە لە دوایین ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان کەوتوونەتە ناو داو، گوندی باغوز لە نێزیک ڕووباری فورات لە مەودایەکی نەچەندان دوور لە عێراق یان داگیر کرد. هەرلەم حاڵەدا " کینو گابریل" وتەبێژی هێزەکانی دوێموکراتیکی سووریا بە ئاماژەدان بە بەشداری هێزەکانی ئەمنیەتی عێڕاق لەم هەڵمەتە وتی: هەژدە کەس لە ئەندامانی داعش لە گوندی ئەلبەحرە لە باکووری باغوز کوژراون. بە قسەی دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریا تەنیا سێ گوندی " هەجینە ، سوسا وئەلشەعفە" لەژێر کۆنترۆڵی داعش دان.

سەرپەیڤ