May 16, 2018 19:12 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی تیرۆریستانی داعش بەهۆی کۆپتەرەکانی ئەمریکاوە لە گردوپەڕی حەسکەی سووریا

کۆپتەرەکانی ئەمریکا لە گردوپەڕی حەسکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تیرۆریستانی داعشیان بەرز کردەوەو ڕایانگواستن بۆ شوێنێکی نادیار .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە ئەلعەهد،کۆپتەرەکانی ئەمریکا لە چوار نۆرەدا لە گوندەکانی «القیروان»، «حارسه سنجار»، «الطائف» و «ابوکبره» هەڵکەوتوو لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی حسکە کۆمەڵێک لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لەو ناوچانە دەرباز کرد.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە مانگی فڤریەش باسی نیشتنەوەی کۆپتەرە ئەمریکییەکان لە بەندیخانەی خۆجێیی شاری حسکەو گواستنەوەی چەکدارانی داعشیان کرد لەو بەندیخانەیەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هەنگاوەی ئەمریکییەکان لەمەڕ دەرباز کردنی دەست و پێوەندەکانی داعش و تیرۆریستانی دیکە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق و سووریا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە، لە ڕیزی گرینگترین بەڵگەکانە بۆ سەلماندنی پشتیوانی ستراتژیانەی ئەمریکا لە تیرۆریزم لە ناوچەکەدا.

هەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە، سەرچاوەگەلێکی سووریا ڕایانگەیاندووە: ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک پاس چوونەتە دوو ناوچەی تەلبیسەو حەولەی باکووری پارێزگای حومس بوون و حەوتەمین دەستەی تیرۆریستانی چەکداریان هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا بەرەو ئاوایی موختاریە لە باکووری سووریا گواستەوە.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان سوپاو تاقمە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لەژێر چاودێریی ڕووسیا دا، چوونەدەرەوەی تیرۆریستانی تەحریرۆششام ( بەرەی نوسرە) لە پارێزگاکانی حومس و حەماە لە نزیکەی دوو حەوتە لەمەوپێشەوە دەستی پێ کراو بڕێک لە تاقمە چەکدارەکانیش چەک و چۆڵە قورس و نیوەقورسەکانی خۆیانیان بەپێی ئەم ڕێککەوتنە ڕادەست کردووە.

سەرپەیڤ