May 16, 2018 19:13 Asia/Tehran
  • پاکتاوکردنی ناوچەگەلێکی بەربڵاوی باکووری حومس و باشووری حەما لە سووریا

سەرکردایەتیی گشتیی سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی سووریا باسی پاکتاوکردنی هەزارودووسەد کیلومەتری چوار گۆشە لە گردوپەڕی باکووری پارێزگای حومس و باشووری پارێزگای حەمای کردووە لەژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستەکان و چەسپاندنی ئاسایشت لەو ناوچەگەلەدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی میهر بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک، لە بەیاننامەی سەرکردایەتیی گشتیی سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی سووریا دا هاتووە: بە چوونەدەرەوەی تیرۆریستان و پاکتاو کرانی 1200 کیلومەتری چوار گۆشە لە گردوپەڕی باکووری حومس و باشووری حەما لە لایەن سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی ، ئاسایشت و سەقام گەڕاوەتەوە بۆ 65 گوندو شارۆچکەی ئەم ناوچانەی کە پێشتر تیرۆریستان بە سەریاندا زاڵ بوونە.

سوپای سووریا ڕایگەیاندووە: بە چوونە دەرەوەی تیرۆریستان، بەنداوەکانی ( الرستن و الحولە) ڕزگار کراون و ئیدی هیچ هەڕەشەیەک لە لایەن تیرۆریستانەوە بینا هەستیارەکانی ئەم بەنداوانە ناخاتە مەترسییەوە.

هەواڵێکی تر ئەمەیە کە سەرکردایەتیی پۆلیسی دیمەشق ڕایگەیاندووە: تیرۆریستانی سەقامگرتووی ناوچەی حەجەرەلئەسوەد لە باشووری دیمەشق بە تێگرتنی موشەک لە پردی ڤیکتۆریای شاری دیمەشق، دوو شارومەندی سووری کوژراون و 19 کەسی دیکەش بریندار بوونە.

هەر لەم حاڵەدا ژێدرەکانی سووری ڕایانگەیاندووە: سوپای سووریا لە ئەنجامی پاکتاو کردنی شارۆچکەکانی بەیت سەحەم و یەلدا لە باشووری دیمەشق ، توانیویەتی تونێلێک بە درێژایی 1500 مەتر بەرەو غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق بدۆزێتەوە.

دەست و پێوەندەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش ئێستاکە لە گەمارۆی تۆکمەوتەواوی سوپای سووریادایە لە ناوچەی یەرموک و حەجەرەلئەسوەدو لەماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە هەروەها بنکەو بارەگانیان کەوتووەتە بەر شاڵاوی موشەکی و ئاسمانی و تۆپخانەی سوپای سووریا.

سەرپەیڤ