May 17, 2018 18:58 Asia/Tehran
  • بارەچەکی تازەی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک

200 گەڵابەی هەڵگری یارمەتیی چەکەمەنیی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک گەییشتە حەسەکە

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، دوابەدوای دەست پێ بوونی هەڵمەتی تازەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بۆ سەر بنکەو مەتەرێزەکانی تیرۆریستانی داعش لە دێرۆزوور، پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش لەم هەڵمەتەدا بەردەوام کراوەو لە دوایین یارمەتی  چەکەمەنیانەدا ئەمریکا 200 گەڵابە چەک و چۆڵی بەرەو حەسەکە ناردووە.

ئەو کاروانە دووسەد گەڵابەییە داگری چەشنی جۆربەجۆری ترۆمبیلی زرێداری سەربازی، کەرەستەو مەکینەی ڕێگاوبان، چەشنی جۆربەجۆری تاکبەر و چەک و تەقەمەنییە کە بۆ بەهێزکردنی هێزەکانی سوپای دیموکراتیک لە هەڵمەتی دێرۆزوور بۆ پارێزگای کوردنشینی حەسەکە  بەڕێ کراوە.