May 18, 2018 17:30 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا داوای لە تیرۆریستانی دەرعا کرد کە خۆیان بەدەستەوە بدەن

سوپای سووریا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک لە ئاسمانی پارێزگەی دەرعا(باشووری سووریا) داوای لە تیرۆریستانی جێگیر لەو پارێزگایە کرد چەکەکانیان ڕادەستی سووپا بکەن و خۆیان بەدەستەوە بدەن.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس کوپتێرەکانی سوپای سوریا بە بڵاوکردنیی ڕاگەیاندراوە لە ستانی دەرعای سوریا خوازیاری خۆبەدەستەوەو دانی ترۆریستان بوون.

 بەر لەمەیش، سوپای سوریا لە "ڕیفی باشووری حەماە" و " رەیفی باکووری حۆمس" بە بڵاوکردنیی ڕاگەیاندراوە گەلێک لە ترۆریستان داوایان کردووە خۆ بەدەستەوە بدەن کە بوو بە هۆی پاکتاو کردنی  ئەم ناوچە گەلە لە ترۆریستان.

 ترۆریستانیش کە ڕێگایەکیان جگە لە ڕێککەوتن بە گوێرەی شەرتو مەرجەکانی دەوڵەتی سوریا نەبوو، دوای چوونە دەر لەم ناوچەگەلە چوونە ستانی ئەدلەب و حەڵەب.

 پێشنیاری دەوڵەتی سوریا بە ترۆریستان لە حالێکدایە کە بەدرێژەی تیکهەڵچوونی ترۆریستانی تەکفیری داعش لەگەڵ گرووپی ناسراو بە سوپای ئازاد لە گردو پەڕی شارۆچکەکانی
حەیت" و "ئەلجەبەلیە" لە گردو پەڕی ڕۆژئاوای"دەرعا" لە باشووری سوریا، دەیان کەس لە هەردوو لایەن کوژران و یان بریندار بوون.

 سوریا پتر لە حەوت ساڵە بە ئامادەبوونیی گرووپە چەکدارەکان و ڕەشەکوژەکان وەکوو داعش و بەرەی نۆسرە کەلە لایەن ڕۆژئاوا و ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە پشتگرییان لێوە دەکرێت بەرەو ڕووی قەیرانە.

سەرپەیڤ