May 18, 2018 19:49 Asia/Tehran
  • جەختی بەشار ئەسەد لەسەر پەرەی هاوکاری ئابووری سووریا لەگەڵ ئێران

سەرۆک کۆماری سووریا لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری ڕێگاو شارسازی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد لەسەر پێویستی پەرەی هاوکاری ئابووری نێوان دیمەشق و تاران

بەشار ئەسەد  ڕۆژی هەینی  لە دیداریدا لە گەڵ عەباس ئاخوندی  وەزیری  ڕێگا و شار سازی لە دیمەشق جەختی کرد پەرەی هاوکاریە ئابورویەکان لە نێوان سووریا و ئێران  یەکێک لە گرینگترین  ڕێگاکانی  خۆڕاگری لە هەمبەر گەڵاڵەکانی ڕۆژئاواییە  کە  کەڵک وەردەگرن لە  بایکوت و  کردەوەکانی ئابووری  ئیجباری  وەک ئامێرێک بۆ گەمارۆ دانی  نەتەوەکان  و  بەکار هێنانی گوشار بۆ سەر ئەوان و تەسلیم بوون  لە هەمبەر  سیاسەتەکانی  پاوانخوازانەی  ڕۆژئاوا .  عەباس ئاحوندیش  لەو دیدارەدا  وێڕای  پیرۆزیایی کردنی بە بۆنەی  دەسکەوتە گرینگەکانی  ئەرتەشی سورویا و هاوپەیمانەکانی لە شەڕ بە دژی زایونیزم    جەختی کرد لە سەر  درێژەی  لاگرریەکانی  تاران  لە دیمەشق  لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا .

وەزیری  ڕێگاو شارسازی  ئێران هەروەها ڕایگەیاند ئێران   ئامادەیە  تا لە ڕەوتی  بنیاتنانەوەی  سووریا  هاوکاری چالاکی هەبێت . بەشار ئەسەد و عەباس ئاخوندی  هەروەها لەو دیدارەدا  سەبارەت بە  پەیوەندی برایانەی سووریا  و ئێران بە تایبەت  لە بواری  پەیوەندی  ئابوروی  و هۆگری  دوو وڵات  بۆ پتەو کردن و پەرەی پەیوەندی  و گەیاندنی بە ئاستی  هاوکاری  ئیستراتژیکی لە بوراەکانی سیاسی  و سەربازی وتووێژی کرد . وەزیری    ڕێگا و شار سازی  کۆماری ئیسبلامی   ئێران  سەرلە بەیانی  ڕۆژی پێنجشەمە  لە سەرووی  شاندێکدا بۆ گۆڕینەوەی  هاوکاریە  ئابورویەکانی نێوان ئێران  و سووریا  گەیشتە دیمەشق  ناوبراو تا ئێستا   لە گەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیرانی  ئابووری  خانووبەرە  گواستنەوەی  سورویا  دیدار و وتووێژی کرد ووە.