May 19, 2018 08:26 Asia/Tehran
  • پێشوازی دیمەشق لە ئامادەبوونی کۆمپانییەکانی ئێرانی لە ئاوەدانکردەوەی سوریا

وەزیری ئابووری سوریا وتی : دیمەشق لە کۆمپانییەکانی ئێرانی خاوەن ئەزموونی تەکنیکی و توانای باڵا لە قۆناخی بنیات نانەوەی سوریا، پێشوازی دەکات .

سامر خەلیل  ، ئێوارەی ڕۆژی  هەینی دوای مۆرکرانی ڕێککەوتننامەی هاوبەش  لەگەڵ عەباس  ئاخووندی   وەزیری ڕێگەوبان و شارسازی  کۆماری ئیسلامیی ئێران  لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی  : تاران  و دیمەشق پێوەندی  باشیان  لە گۆڕەپانی جۆربەجۆر دا  هەیە و بۆ سڕینەوەی گرفتەکانی ئەگەری لەبەردەم  کۆمپانیەکانی  ئێرانی  لە پرسی بنیات نانەوەی سووریا، گرێبەستگەلێکی باش  گرێ دراوە .

خەلیل   هەروەها ئەنجامی  وتووێژەکانی دوو ڕۆژەی  کاربەدەستانی ئێرانی و سوری  لە دیمەشق زۆر  کاریگەر وەسف کرد و پێداگری کرد  :  دیمەشق و تاران   بەنیازن  لە سەفەری داهاتووی ئیسحاق جەهانگیری  جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سوریا، ڕێککەوتننامەی هاوکاری ستراتژیکی درێژخایەنی دوو لایەنەی ئابووری مۆر بکەن.

خەلیل بە ئاماژەدان بەمەی   کەسوریا لە سەردەمی بنیات نانی  دەبێتە گەورەترین کارگە لە جیهاندا   وتی  :   بەسەرنجدان بە ئیمتیاز و توانایی بەرز لە ئێران و  کۆمپانییەکانی ئێرانی، ئەم کۆمپانیانە دەتوانن لە بواری  بنیات نانەوەی سوریا دەورێکی  چالاک و کاریگەر بگێڕن.

عەباس ئاخووندی   وەزیری ڕێگە و بان و شارسازی کۆماری ئیسلامیی ئێران و  سامر خەلیل  وەزیری ئابووریی سوریا، ڕۆژی  هەینی یادداشتی لێک  گەیینی هاوکاری ئابووریان مۆرکرد  . 

وەزیری ڕێگە وبانی  ئێران کە سەرلەبەیانی ڕۆژی  پێنج شەممە لە سەرووی  شاندێک بۆ گواستنەوەی  هاوکاریی ئابووریی نێوان ئێران و سوریا گەیشتە شاری دیمەشق، دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە  ئەم شارەیە بەرەو تاران  بە جێ هێشت.

سەرپەیڤ