ئه‌مریکا له‌خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هاوکاری سه‌ربازیی نوێی گه‌یانده هه‌سه‌ده
سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی نێو هێزه‌کانی سوریای دیموکرات ئاشکرایکرد، ئه‌مریکا ژماره‌یه‌ک هاوکاریی سه‌ربازیی له‌خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه گه‌یاندوه‌ته هه‌سه‌ده.
رۆژنامەی ئەلحەیات لە زمان سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازیی نێو هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، هاوکاریی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌هه‌رێمی کوردستانه‌وه گه‌یشتووه‌ته پارێزگای حه‌سه‌که، به‌وه‌ش ئه‌مریکا هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریکردنی هه‌سه‌ده‌ی دوپاتکرده‌وه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا تورکیا چه‌ندین جار له‌سه‌ر ئاستی باڵا داوای ڕاگرتنی هاوکارییه‌کانی ئه‌مریکای بۆ هه‌سه‌ده کرد، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ئه‌مریکا وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی ئه‌و داوایه‌ی تورکیای نه‌داوه‌ته‌وه، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشکردنه سه‌ر شاری مه‌نبه‌ج بکات، که له‌و شاره‌دا بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا بوونی هه‌یه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی لۆکا‌ڵی به‌ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاندوه، فه‌ره‌نسا شه‌ش تۆپخانه‌ی له‌گوندی باگوز له‌پارێزگای دێره‌زور جێگیرکردووه.له‌لایه‌کی دیکه‌وه له ماوەی رابردوودا ئه‌مریکا هاوکارییه‌کانی بۆ به‌شێک له‌ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕاگرت، که له‌وه‌شدا ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئۆپۆزسیۆن که نزیکن له‌تورکیا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.