May 21, 2018 13:25 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی ھەماری تەقەمەنیی تیرۆریستان لە حەمای سووریا

یەکەگەلێکی سوپای سووریا لە کاتی پاکتاو کردنی گردوپەڕی باشووری پارێزگای حەما دەستیان گرت بە سەر ژمارەیەک مەتەرێزو بنکەی ڕاگرتنی کەرەستەی سەربازی و تەقەمەنیی تیرۆریستاندا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھەواڵدەریی فەرمیی سانا ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە بەگێڕانەوە لە کاربەدەستێکی لەشکریی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: سوپای سووریا لە دەروازەی سەرەکیی شارۆچکەی «حربنفسه»  لە گردوپەڕی باشووری حەما دەیان مینیان کە تیرۆریستان بەرلە چۆڵ کردنی ئەوشوێنەو ڕۆییشتنیان بەرەو باکووری سووریا چاندبوویان، پوچەڵ کردووەتەوە.

ئەم کاربەدەستە لەشکرییەی سووریا وتووشیەتی: ھێزەکانی ئەندازیارییش دە بۆمبایان لە زارگەی ئەو ڕێگائاسنەی کە دەچێتەوە سەر ناوەندی شارۆچکەی «حربنفسه»  پووچەڵ کردووەتەوەو دەستیان گرتووە بە سەر ژوورەکانی ئۆپراسیۆن و بنکەومەتەرێزی تیرۆریستان لە نزیکی ڕێگای ئاسنی حەما  بە درێژایی سێ کیلومەتر.

کاربەدەستە لەشکرییەکەی سووریا وتووشیەتی: سوپای سووریا دوو بنکەی سەرکردەکانی دوو تاقمی تیرۆریستیی بەناو (گوردانی حەق) و (گوردانی ئەنسار)یشی دۆزیوەتەوەو دەستی گرتووە بە سەریاندا.

ھەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە سەرچاوەکانی سووریا ڕایانگەیاندووە: تیرۆریستان شەقامەکانی «النیل» و «الخالدیه»یان لە شاری حەڵەبی باکووری سووریا داوەتە بەر ھێرشی موشەک و ھاوەن.

ھەر لەم حاڵەدا سوپای سووریا وێڕای پێشڕەوی لە باشووری دیمەشق ، ئاڵقەی گەمارۆی تیرۆریستانی لە باکووری گەڕەکی حەجەرەلئەسوەد تەنگ تر کردووەتەوە. سوپای سووریا ھەروەھا لەم ناوچەیەدا تاکتیکی جەنگیی بۆ پاکتاو کردنی ئەو ناوچانەی بە دەستی تیرۆریستانی داعشەوە ماون بەکار دێنێ و قەڵاو تونێلەکانی داونەتە بەر ھێرش و خاپووریان دەکات.

لەپاش وەدەرنرانی تیرۆریستان لە غوتەی ڕۆژھەڵات ، سوپای سووریا ھەڵمەتی دژی تیرۆریستیی لە باشووری دیمەشق دا دەست پێکردووە.

تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش لە ساڵی 2011 بە پشتیوانیی عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاو بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە پەلاماری سووریایان داو لە ماوەی  ئەم ساڵانەدا هەتا ئێستا سەدان کەسی سڤیل لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بە تاوانی سەرپێچی کردن لە فەرمانەکانی داعش کوژراون.

 

سەرپەیڤ