May 21, 2018 16:16 Asia/Tehran
  • دامەزرانی ئاگر بەسی کاتیی لە باشووری دەمیشق

کاربەدەستێکی سەربازی سووریا ڕایگەیاند : ئاگر بەسی کاتیی لە ناوچەی " حەجەرولئەسوەد " لەباشووری " دەمیشق" ی پیتەختی سووریا بە هۆی لەبەرچاوگرتنی مەسەلە وپرسەکانی مرۆڤ دوستانە دامەزراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا ئەم کاربەدەستە سەربازیەی سووریا وتی: لەگەڵ دامەزرانی ئەم ئاگر بەسە کە لە شەوی ڕابردوو یەکشەممە دەسپێکراوە ، ژنان، منداڵان وکەسانی بەسالاچوو لەناوچەی حەجەرولئەسوەد دەچنە دەرێ. ئەم کاربەدەستە سەربازیەی سووریا وتیشی: ئاگر بەسی کاتیی ئەمڕۆ دوشەممە کۆتایی پێ دێت وسوپای سووریا دوای ئەوە خیرا هەڵمەتی سەربازی خۆی لە دژی تاقمی تیرۆریستی داعش دەس پێدەکاتەوە. یەکە گەلیک لە سوپای سووریا دوای ئازاد کرانی غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەمیشق هەڵمەتیکی سەربازیان  بۆ کۆتایی دان بە هەبوونی تیرۆریستەکان لە باشووری دەمیشق  دەسپێکردوهه تا ئیستا بەسەر گەڕەکەکانی " ئەمازینە، ئەلقدم، ئەلعسالی، ئەلجورە وبەش گەلیکی زۆر لە ناوچەی حەجەرولئەسوەد لە باشووری دەمیشق زاڵ بوون. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە، ناوەندی ئاشتی ڕوسیا لە سووریا هاوڕێ لەگەڵ هێزە سووریاییەکان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس کەلەژێر داگیر کاری تاقمە تیرۆریستەکان ڕزگاربووە هەمارگەلیکی بە چەکی دروست کراوی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ وکەرەسەو ئامیری ژێر زەوینی بۆ دروست کردنی مادەی تەقەمەنی دۆزیوەتەوە. ئەم ناوەندە هەروەها لە دۆزرانەوەی تونیلی ژیر زەوینی داگری کەرەسەو ئامیری پزیشکی وهەروەها گرتووخانەی  ناسەربازی لەم ناوچە هەواڵی دا. هەرلەم حاڵەدا ، سەرچاوەکانی میدیایی هەواڵ ئەدەن لە درێژەی تێکەڵچوونە توندەکانی نێوان تیرۆریستەکانی داعش وسوپا ی بە ناو ئازاد لە گردوپەڕی دەرعا لە باشووری سووریا کەلە ڕۆژی ڕابردوو دەسپێکراوە ژماریک لە ئەندامانی هەردوو تاقمە کە کوژران وبریندار بوون.

سەرپەیڤ