May 23, 2018 08:15 Asia/Tehran
  • پەلاماری خۆکوژانەی تیرۆریستانی داعش بۆسەر تەدموڕی سووریا - لانی کەم ٢٦ چەکداری سووریایی کوژران

دەس و پێوەندییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش شەوی ڕابردوو(سێ شەم) بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو پەلاماری شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی سووریایان دا لە ڕۆژهەڵاتی شاری تەدموڕ(بالمیرا) سەربە پارێزگای حومسی ناوەندی ئەو وڵاتە

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ لەو پەلامارەدا لانیکەم بیست و شەش سەربازی سووری کوژران.

تیرۆریستان پاش شکستی بەدوای یەکیان لەهەمبەر هێزە سووریەکان، زیاتر لەڕابردوو ڕوویان کردۆتە ئەنجامدانی هەوڵی خۆکوژیی و تەقینەوەی بێ ئامانج لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا.

سوپای سووریا ١٩ی نۆڤمبەری٢٠١٧ بەیارمەتیی ڕاوێژکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی هێزە خۆڕاگرەکان و ڕووسیا توانی شاری بووکەمال لە باشووری پارێزگای دێرەزوور لەڕۆژهەڵاتی سووریا(دواپێگەی سەرەکیی تیرۆریستانی داعش) ڕزگار بکات.

بەکۆنترۆڵ کرانەوەی بووکەمال، ئامادەبوونی تیرۆریستانی داعش لە سووریا تەنیا لە بیاوان و دەشتاییەکانی دەورووبەری پارێزگای دێرەزوور و حۆمس بەرتەسک بووەتەوە.

قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ کرا.

سەرپەیڤ