May 23, 2018 17:14 Asia/Tehran
  • فەیسەل میقداد : بۆمبارانی بیرە نەوتیەکانی سووریا لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئەنقەست بووە

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند : هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەئەنقەست بیرە نەوتیەکانی سووریای بۆردومان کردووە تا دەوڵەتی دیمەشق توانایی کەڵک وەرگرتن لەوانی نەبێت.

 ئەمریکا  وچەند  وڵاتی هاوپەیمانی ، لە ئاگۆستی  ٢٠١٤ بە بیانووی خەبات دژی داعش ، بەدەر لە  چوار چێوەی ڕێکخراوی  نەتەوەکان هاوپەیمانیان پێکهێناوە کە تا بەئێستا لە پەلامارەکانی ئەم هاوپەیمانییە هەزاران کەسی مەدەنی بێتاوانی سوریایی کوژراون.

 هاوپەیمانی ئەمریکایی هەروەها لە ساڵانی ئەمدواییە بە بیانووی خەبات دژی ترۆریسم، پەلاماری بەئامانجی بەمەبەستی لەناو بردنی ژێر خانەکان و دامەزراوە نەتوییەکانی سوریا ئەنجام داوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران؛"فەیسەل میقداد" لە وتوویژ لەگەل ئیسپۆتینیک ، بەڕاشکاوی وتی: دەوڵەتی سوریا لە وڵاتانی هاوپەیمانی ی داوایکردووە لە سەڕ دژی ترۆریسم یارمەتی دیمەشق بدەن و لەم نێوانە هێزەکانی ڕووسی، مۆستەشارانی ئێرانی و حیزبۆڵڵا لەمەر هاوکاری تۆکمە لەگەڵ دەوڵەتی سوریا  دژی ترۆریستان خەبات بکەن.

 جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا، لەبارەی داواکاری ئەمدواییەی ڕوسیا لەبارەی چوونە دەری هەموو هێزەکانی بیانی لە سوریا دوای دەستپێکرانی  ڕەوتی سیاسی لەم وڵاتە، جەختیکرد: ئەم مەسەلە  کە هاتۆتە ئاراوە پوێوەندی بە دەستەڵاتدرایەتی سوریا وە هەیە و ئیزنی هێنانە ئارای ئەم بابەتە کە چ کەسێک لە خاکی سوریا دابێت و چ کەسانیک نەبن بە هیچکەسێک نادرێت.

قەیران لە  سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تێرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بەمەبەستی گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە  .

سەرپەیڤ