May 24, 2018 11:05 Asia/Tehran
  • ناکامی داعش لە پەلاماردانی بنکەو مەتەرێزەکانی سوپای سووریا

پەلاماری پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆسەر بنکەو هێزەکانی سوپای سووریا لە دەیروزوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ناکام مایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی مەیادین، سەرچاوەیەکی سەربازیی لە سووریا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: سوپای سووریا پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر دوو بنکەی خۆی لە باشووری پارێزگای دەیروزوور بەرپەرچ داوەتەوە.

داعش پاش پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر دوو بنکەی سوپای سووریا لە دەیروزور، پەلاماری ئەو بنکانەی دا. ئەوەش سەلمێنەری ئەو مەسەلەیە کە هاوپەیمانیی ئەمریکایی لەو ناوچە ستراتژیکەدا ئێستایش هەر داکۆکی لە پاشماوەکانی داعش دەکات.

سوپای سووریا ڕایگەیاند: پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی بوکەمال و حەمیمە، هەڵکەوتوو لە باشووری دەیروزور تەنیا زەبر و زیانی دراوی لێکەوتۆتەوە.

پێشتر ژێدەرە سوورییەکان ڕایانگەیاند: هێزە ئەمریکاییەکان لە سووریا لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریادا بە کۆپتەر سەرکردەکانی داعشیان گواستتۆتەوە بۆ ناوچە هێورەکان.

جگە لەوە ، پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی سووریا، بۆتە هۆی کوژران و بریندار بوونی سەدان شاروومەندی سیڤیل.

 

سەرپەیڤ