چاپێکەوتنی بەشارئەسەد لەگەڵ نوێنەری تایبەتی پوتین لە دیمەشق
"بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دوێنێ چوارشەم لەگەڵ "ئێلێکساندەر لاورێنتیەڤ" Alexander Lavrentiev ی نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریاو شاندی هاوڕێی لە دیمەشق چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.
بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلئەخبارییەی سووریا؛ "بەشار ئەسەد" ڕۆژی چوارشەممە لەم دیداردا وتی: ژمارێک لایەنی نێودەوڵەتی لەمەڕ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی نێو سووریا ئاگایان لە راستییەکان نییە و ئەوەش بۆتە لەمپەرەێک لە سەر ڕێگای هەرچەشنە پێشکەوتنێک لە پرۆسەی سیاسیدا.
سەرۆک کۆماری سووریا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: لایەنە نێودەوڵەتییەکان دەبێ لانیکەم راستییە سیاسییەکانی نێو سووریا قەبووڵ کەن و کۆتایی بێنن بە داکۆکی کردنی تیرۆریزم و ڕێگای هەنگاونان بەرەو پرۆسەی سیاسی بگرنە بەر.
بەشار ئەسەد هەروەها جەختی کرد: ڕێبەر و گەلی سووریا هاوبەشن لە دەس خستنی ئەو سەرکەوتنانە هەتا بنەبڕ کرانی یەکجاریی تیرۆریستان و رزگار کرانی هەموو خاکی سووریا لە ژێر چنگی ئەوان.
"ئێلێکساندەر لاورێنتییەڤ" Alexander Lavrentiev نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری سووریایش وتی: کۆبوونەوەی ئەمدواییەی سووچی لە نێوان سەرانی ڕووسیا و سووریا و دانوستانەکانیان، پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و ڕێگاکانی هاوکاری لە نێوان لایەنەکانی سەر لە نوێ بەهێزتر کردەوە.
"ئێلێکساندەر لاورێنتییەڤ" داوای لە هەموو لایەنە نیودەوڵەتییەکان کە داکۆکییەکی ڕاستینەیان لە بەرەپێشچونی پرۆسەی یاسیی هەیە، کرد پێشوازی بکەن لە ڕووداو و گۆڕانکارییە ئەرێنییەکانی سووریا و هەوڵی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ بەرەوپێشەوە چوونی پرۆسەی سیاسی لە پێناو دامەزراندنی ئاشتی لە سووریادا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا لە قەیرانی سووریادا دەورێکی ئەرێنی دەگێڕن و هاوکارییەکانی ئەم سێ وڵاتە، تیرۆریستانی لە سووریا بەرەو شکستی یەکجاری پاڵ پێوە ناوە.