May 26, 2018 16:13 Asia/Tehran
  • سووریا سەرۆکایەتی

بە پێی نەیارەتیەکانی ئەمریکا وڕژێمی زایونی سووریا سەرۆکایەتی ئەم خولە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی چەکداماڵینی سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ ماوەی یەک مانگ گرتە ئەستۆ.

کۆنفرانسی نیودەوڵەتی چەکداماڵینی سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی دوشەممەی ئەم حەوتەیە بیست وهەشتی  مای بۆماوەی یەک مانگ لەژنێڤ بەڕێوەدەچێت. بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین "حیسام ئەلدین ئالا" نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە ژنێڤ ، بەرنامەی کاری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی چەک داماڵینی داگری مەسەلە وپرسەکانی هاوپێوەند بە چەکداماڵینی ناڤۆکی ، زۆربەی چەکەکانی بە کۆمەڵ وچەکەکانی تر زانی ووتی: ئەم کۆنفرانسە وەکوو ڕێکخراوی نێودەوڵەتی داگری شەست وپێنج وڵاتی ئەندامە کە بەپێی بنەمای بەرانبەری نێوان وڵات دەجوڵێتەوە لە ئاکام شەڕاشویەکانی سیاسی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ناتوانێ لەمپەری سەرۆکایەتی سووریا بێت. نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ژنێڤ وتی: سووریا بە نۆرەی خۆی بەرپرسانە ولە چوارچیوەی پیداویستیەکانی سەرۆکایەتی ئەم کۆنفرانسە دەجوڵێتەوە وهەموو هەوڵ وتەقالاکان بۆ جێ بەجێ کرانی فەرمانی کاری ئەم کۆنفرانسە دەکار دێنێت. سووریا لە حاڵێکدا سەرۆکایەتی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی چەک داماڵینی گرتە ئەستۆ کە ئەمریکا وڕژێمی زایونی هەوڵی زۆریان داهەتا نەهێڵن سووریا سەرۆکایەتی ئەم کۆنفرانسە بگرێتە ئەستۆ.

سەرپەیڤ