May 26, 2018 16:34 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی ٩٠٠تەرم لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شاری رەقە

لێژنەی ئاوەدان کردنەوەی ڕەقە هەواڵی دا لە دۆزرانەوەی ٩٠٠ تەرم لە گوڕە بەکۆمەڵەکانی سەربە قوربانیانی داعش لە دەسپێکرانی ئەمساڵی زایینی لە ناوخۆی ئەم شارە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، لێژنەی ئاوەدانکردنەوەی ڕەقە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : لە ژانێڤەری ڕابردوو هەتا ئێستاکە ٩٠٠ تەرم لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە ناوخۆی شاری ڕەقە دۆزراوەتەوە کە سەر بە کەسانێکە کە لەلایەن ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعش کوژراون. هەرلەم پێناوەدا ، عەبدولرەووف ئەحمەد ، ئەندامی لێژنەی ئاوەدان کردنەوەی ڕەقە پیداگری کرد: زۆربەی تەرمەکان هیی منداڵ وژنانێکە کە ناسینەوەیان زۆر دژوارە. بە پێی زانیاریەکانی سەرەتایی ، ئەم تەرمانە هیی کەسانێکە کە هەوڵیان ئەدا لە رەقە هەڵبین کە بەدەس ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش کوژران. لێژنەی ئاوەدان کردنەوەی ڕەقە سەربە ئەنجومەنی مەدەنی ئەم شارەیە کە هێزەکانی دێموکراتیکی سووریا لەساڵی دووهەزارو حەفدە ی زایینی دایانمەزراند ومەبەست لەو بە ئەستۆ گرتنی ئیدارەی کاروباری ئەم شارە دوای دەرکرانی داعشە وتیدا فرەتر لە سەد کەس لە خەڵکی رەقە ئەندامین.