May 26, 2018 19:33 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لە باکووری حەما

سوپای سووریا لەهەڵمەتێکدا بنکە وبارەگای تاقمە چەکدارەکان لە شاروچکەی زەکات لە گردوپەڕی باکووری حەمایان دایە بەر دەسڕێژ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە سانا ، بەهۆی هەڵمەتی سوپای سووریا لە شارۆچکەی زەکات ژمارەیەک لە کەسانی چەکدار کوژران ویا برینداربوون. هەرلەم حاڵەدا ، دانیشتوانی گەڕەکی ئەلنشوە لە شاری ئەلحەسەکە بە هۆی پەلاماری تیرۆریستەکانی قسد " بەرپشتیوانی ئەمریکا' بۆدەسگیرکردنی گەنجانی ئەم گەڕەکەو دەکارهێنانی بە زۆرەملی  لە شەڕی خەڵک ، دەستیان کردە داخرانی ڕیگاکان وهەڵگیرساندنی ئاگر. لە لایەکی ترەوە سەچاوەسووریەکان ڕایانگەیاند : بە هۆی تەقێنەوەی ترۆمبێلی بومبئاخنکراو لە شەقامی سی ام لە شاری ئەدلیبی سووریا چوارکەس کوژران و١٦کەسی تریش بریندار بوون. هاوکات سەرچاوەکانی سەربە نەیارانی سووریا باسی جیابوونەوەی یەکێ لە سەرکردەکانی هەڵکەوتەی تاقمی تیرۆریستی تەحریری شام بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمون بەناوبانگ بە ئەبو عوبیدە کەنسفرە،لەم تاقمە تیرۆریستیە \یان کرد. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١بە دەسدرێژکاری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستەکانی بەرپشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە.

سەرپەیڤ