May 26, 2018 19:37 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە ئەدلیبی سووریا پێنج کوژراوی لێکەوتەوە

تەقینەوە لە شاری ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا پێنج کوژراو وفرەترلە ٤٣برینداری لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆشەممەی ئیرنا ماڵپەڕی ئەلمرسد سەر بە نەیارانی سووریا ڕایگەیاند کە ترۆمبێلێکی بومبڕێژ کراو لە شەقامی ٣٠ی لە شاری ئەدلیب تەقێەوە کە پێنج کوژراو و٤٣برینداری لێکەوتەوە. ئەم تەقینەوەیە زیانی بەرفراوانی لەژێر خان ومالە ئاوەدانەکانی ئەم شارە گەیاند. پارێزگەی ئەدلیبی سووریا بێجگە لەشارۆچکەکانی فوعە وکەفریا لە ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستەکان دایە . شاروپارێزگەی ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریایش هاوسنور لەگەڵ تورکیا لەلایەن تیرۆریستەکانی تەکفیری ، لە٢٨ی مارسی ٢٠١٥ هەشتی خاکەلێوە ی ٩٤کەوتووەتە ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان.