May 27, 2018 19:26 Asia/Tehran
  •  هاوسەرۆکی پە یە دە: سوپای تورکیا شۆینەکانی ئایینی ئیزدییەکان لە عەفرین کاول دەکات

هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردەکانی سوریا وتی: سوپای تورکیا شۆینی ئایینی ئیزدییەکان لە عەفرین کاولدەکات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوار نیوز سەر بە کوردەکانی سوریا، شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆکی پارتی یەکیتی دیمۆکراتیکی سوریا کە لە کۆبوونەوەی " شتگری لە عەفرین" لە قامیشلوو دا قسەی دەکرد وتی: ئامانج لە بەڕێوە بردنیی ئەم کۆبوونەوەیە سەرنجدانی گشتییە بە ڕەوشی نالەباری عەفرین.

 تورکیا عەفرینی داگیر وخەڵکی قۆڵبەست کراو دەکوژێت و سوپای تورکیا دەستی داوەتە وێران کردنیی شۆینەکانی ئایینی ئیزدییەکان لە عەفرین دا.

 بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە؛سوپای دەستدرێژکاری  تورکیا دوای هاوڕێیەتی ترۆریستانی تاقمی سوپای ئازادی سوریا شاری عەفرینی داگیر کرد و کردەوەی زۆری بۆ گۆڕینی داڕشتنی حەشیمەتی ئەم شارە ئەنجام داوە و هەوڵی دا کوردەکان لە عەفرین وەدەرنێت و عەرەبەکان و بنەماڵەکانیی ئەم هێزە ڕەشەکوژانە بە جێ ئەوان لەم شارە دا نیشتە جێ بکات ژمارێک لە ترۆریستانی سوپای ئازاد لە ناوەندەکانی پۆلیسی خۆی دا ڕادەهێنێت و ئەوانی وەک پۆلیس بەڕێکردووە بۆ شاری عەفرین.

هەر لەم بوارە دا، ترۆریستانی سوپای ئازادی سوریا کەبە پشتگریی سوپای تورکیا توانیان ناوەندی عەفرین لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی یە پە گە بهێننە دەرەوە لەم دواییە لەم شارە کوردنشینەی سوریا پیکهاتەی پۆلیسی عەفرین یان دامەزراندووە .