حوزه‌یران 02, 2018 18:12 Asia/Tehran
  • ئەلموعەلیم: ئیدیعای ئیسرائیل لەمەڕ بوونی پێگەی ئێرانی لە سووریا، درۆیە

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: هێزە ڕاوێژکارییەکانی ئێران لەسەر داوای سووریا هاتوونەتە ئەو وڵاتەو ئامادەبوونیان تەواو یاساییەو ئەو بابەت و قسانەی لەبارەی ئامادەبوونی هێزو پێگە ئێرانییەکان دەیهێننە ئاراوە، قسەی زایۆنییەکان و تەواو درۆیە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، وەلید ئەلموعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک بەئاماژە بەوەی کە دەبێ سوپاسی خەلک و بەرپرسانی ئێران بکرێ لەبەر ئەوەی هەر لەسەرەتاوە لەتەنیشت سووریادا ڕاوەستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، وتی: بەپێچەوانەی ئامادەبوونی نایاسایی ئەمریکاو تورکیا لە سووریا، ئامادەبوونی ئێران لە سووریا تەواو یاساییە.

بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی چوارشەممە٢٣ی مای٢٠١٨ بەدووپات کردنەوەی ئیدیعای هەمیشەیی لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وتی: ئیسرائیل ڕێگە بەئێران نادا لە سووریا پێگەی سەربازی دابمەزرێنێ.

رژیمی زایۆنی بەتوندی نیگەرانی شکستی تیرۆریستان لەسووریایە. سوپای سووریا لەچەند مانگی ڕابردوودا زەبری قورس وکاری لە تیرۆریستان داوە.

قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەسپێکرا.

سەرپەیڤ