حوزه‌یران 07, 2018 20:02 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی سوپای سووریا لە زەبر وەشاندنی قورس لە تیرۆریستان لە دەیرۆزوور

ھێزەکانی سوپای سووریا توانییان ناوچەگەلێکی شاری دەیرۆزوور لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار کەن کە لەم ھەڵمەتەدا تیرۆریستان زیانی گیانی و ماڵیی قورسیان لێ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، یەکەکانی سوپای سووریا توانییان، ناوچەگەلێک کە تیرۆریستانی داعش لە شارۆچکەکانی «الجلاء»، «حسراد» و «السیال» لە شاری بوکەماڵ لە گردوپەڕی دێرۆزوور داگیریان کرد بوو لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان دەربێنن.

ھەر لەم حاڵەدا ھێزەکانی سوپای سووریا ھێرشی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی ئەلحەسراد ھەڵکەوتوو لە ناوچەی سەحرا لە گردوپەڕی دێرۆزوور بەرپەرچ دایەوە کە لەو ھێرشانەدا تیرۆریستان زیانێکی قورسی گیانی و ماڵییان لێ کەوت.

ھەروەھا فڕۆکەکانی ھاوپەیمانی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکاش بە مەبەستی پشتیوانی لە تیرۆریستان ، بنکەکانی سوپای سووریایان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ناوچەی ئەلحەسرادو ناوچەی ئەلسیال دایەبەر پەلامار.

لە لایەکی دیکەوە کۆپتەرەکانی سوپای سووریا بنکەو مەتەرێزی تیرۆریسیتانیان لە دوو ناوچەی «تل صعد» و «الطمثونه»   لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سوەیدا ھەڵکەوتوو لە باشووری سووریا دایەبەر ھێرش و پەلامار.

نیوەی سارای پارێزگای سوەیدا لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش دایەو دەست و پێوەندەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە سەخت و یاخود بیاوانییەکانی دا مۆڵ دراون.

قەیرانی سووریا لە ساڵی 2011 بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  پشتیوانییان لێ دەکرێت، سەری هەڵدا. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە هەتاکوو ئێستا سەدان هەزار کەس کوژراون و یان بریندار بوونەو ملوێنان کەسیش ئاوارەو هەڵوەدا کراون.

هێرەکانی سووریا بە یارمەتیی هێزەکانی تەوەرەی خۆڕاگری لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییەدا توانیویانە زەبری گورچکبڕی زۆر لە جەستەی تیرۆریستان بوەشێنن.

 

سەرپەیڤ