حوزه‌یران 09, 2018 19:31 Asia/Tehran
  • پێش گرتنی تورکیا بە گەڕانەوەی بەسەدان ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان

تورکیا پێشی گرتووە بە گەڕانەوەی بەسەدان خێزانی ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئەمرۆ شەممەی ئیرنا، بەرپرسانی تورکیا ڕێگە نادەن بەسەدان خێزانی سووری بگەڕێنەوە ماڵەکانیان لەو ناوچانەی سوپای سووریا لەچنگ تیرۆریستان ڕزگاری کردوون.

ساڵح عەبدولفەتاح پەیامنێری کەناڵی ئەلئەخبارییەی سووریا لەڕاپۆرێکدا نووسی: دەوڵەتی تورکیا تەنیا ڕێگەی گەڕانەوە بۆ نیشتمان بەو سووریانە دەدا کە بچنە ئەو ناوچانەی خۆی خاکی سووریای داگیرکردووە.

هەرلەوبارەوە، ئەحمەد یافوز نوێنەری ڕۆژنامەی میللی گازێتە لەپەرلەمانی تورکیا لەدیمانە لەگەڵ پەیامنێری ئەلئەخبارییەی سووریا وتی: دەوڵەتی تورکیا ئاوارە سووریەکانی خستووەتەژێر گوشار و ئەو ئاوارانە ئێش و مەینەتی زۆریان کێشاوە.

بەنزیک بوونەوە لەجێژنی پیرۆزی ڕەمەزان سنوورەکانی سووریاو تورکیا تژی لە حەشیمەتی ئاوارەی سوورییە کە بەنیازن بگەڕێنەوە نیشتمانی خۆیان.

سەرپەیڤ