حوزه‌یران 10, 2018 11:17 Asia/Tehran
  • فڕینی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی بەسەر شاری بووکەمالی سوریا

سەرچاوەیەکی سەربازیی سوریا باسی فڕینی فڕۆکەکانی جەنگی و ناسینەوەی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی ئەمریکای کرد بەسەر شاری بووکەمال لە دەورووبەری پارێزگەی دەیروزووری سوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر،  فەرماندەیەکی سوپای سوریا ڕایگەیاند: فڕۆکەی سەربازی و ناسینەوەی هاوپەیمانیی ئەمریکی  بە فڕینی بیست و چوار سەعاتە لەسەر ئاسمانی بووکەمال  ،زانیاری و وردەکارییەکانی ناوچە دەخەنە بەردەستی  تیرۆریستانی داعش .

ئەم فەرماندەیەی سوپای سوریا وتیشی: هەڵس و کەوتی  نایاسایی تیرۆریستانی داعش  لە کەرتی ڕۆژهەڵاتی چۆمی فورات و لە ناوچەکانی نێوان هەجین و شەعفە بەرچاو دەکەوێ و هاوپەیمانیی ئەمریکیش  پەلامار دەکەنە سەر ناوچەگەلێک لە هەجین  و بووکەمال  کە داعشییەکی تێدا نییە.

ئەم فەرماندەیەی سوپای سوریا بە ئاماژەدان بە پەلاماری ڕۆژی سێیەمی ژووئەنی داعشییەکان بۆسەر بنکەی سوپای سوریا لە هەجین بەرەو جەلا و حەسەرات،وتی : پێ وشوێن گرتنی ئاسمانی هاوپەیمانی بەسەرکردەیی ئەمریکا یارمەتییەکی زۆر دەداتە داعش و ئەمەش لەو میحوەرانەی کە داعش بو پەلامار دان کەڵکیان لێ  وەردەگرێ، دەردەکەوێ.

هەرلەم حاڵەش دا  سەرچاوەکانی سوری باسی وەرگرتنەوەی هەموو ئەو ناوچانەیان کرد کە تیرۆریستانی داعش  ڕۆژی ڕابردوو لە دەورووبەری بووکەمال لە پارێزگەی دەیرورووزی سوریا داگیریان کردبوو .

سەرچاوەکانی سوری دەڵێن : لەڕەوتی ئوپراسیۆنی وەرگرتنەوەی ئەم ناوچانە، سوپای سوریا توانی ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستان بکوژێت .

ژومارێک لە تیروریستانیش کاتی هەڵاتن لە نێو چۆمی فورات نوقم بوون.

سەرپەیڤ