حوزه‌یران 10, 2018 12:10 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی دەیان هەزار پەنابەری سوری دانیشتووی تورکیا بۆسوریا

زۆرتر لە چڵ هەزار پەنابەری سوری دانیشتووی تورکیا بۆ تێپەڕکردنی پشوودانی جەژنی ڕەمەزان، گەڕاونەتەوە بۆ نیشتمانی خۆیان.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئێن تی ویی تورکیا، ئەم هاوڵاتییە سوریانە لەڕێگەی سنوورەکانیباشووریی تورکیاوە ئەم دواییانە گەڕاونەتەوە بۆ سوریا  . 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نیزیکەی 75 هەزار پەنابەری دیکەی سوریا کە دانیشتووی تورکیا بۆ گەڕانەوە بەرەو نیشتمانیان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ناویان نوسیوە.

کاربەدەستانی ئەنقەرە دەڵێن  زۆرتر لە سێ ملوێن پەنابەری سوری لە تورکیا نیشتەجێن.

بە هۆی توندر تبوونی قەیرانی ئامادەبوونی تاقمی تیرۆریستی و تەکفیری کە  لەلایەن ڕۆژاوا و هەندێ  وڵاتی ناوچە لە سوریا  لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردووەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، سەدان هەزار کەس لە شارومەندانی ئەم وڵاتە  لەترسی گیانیان  چوونەتە تورکیا.

بە دامەزرانی  ئاسایش و شکستی تاقمە تیرۆریستییەکان لە سوریا، شارومەندانی ئەم وڵاتە خەریکی گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیانن.

سەرپەیڤ