حوزه‌یران 10, 2018 12:10 Asia/Tehran
  • پێشگیری تورکیا لە گەڕانەوەی سەدان ئاوارەی سوری بۆ وڵاتەکەیان

تورکیا پێشی گرت بە گەڕانەوەی سەدان بنەماڵەی سوری بۆ وڵاتەکەیان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی  ئیرنا، کاربەدەستانی تورکیا مۆڵەت نادەن سەدان بنەماڵەی سوری بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لە ناوچەگەلێک کە سوپای سوریا لە دەستی داگیرکەرانی تیرۆریست ئازادیان کردووە.

ساڵح عەبدولفەتاح  پەیامنێری کەناڵی تەلەفزیونی ئەخبارییەی سوریا لە ڕاپۆرتێک دا وتی : دەوڵەتی تورکیا تەنیا بەو سوریانە مۆڵەت دەدات بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان  کە بچنە ئەو ناوچانەی خاکی سوریا کە بۆ خۆیان داگیریان کردووە.

هەرلەم پێوەندییەدا ئەحمەد یافووز  نوێنەری ڕۆژنامەی نەتەوەیی گازتە لە پەرلەمانی تورکیا لە وتووێژ لەگەڵ  پەیامنێری ئەخبارییەی سوریا  وتی : دەوڵەتی تورکیا ئاوارەکانی سوریا خستوەتەبن گوشار و ئەم ئاوارانە ڕەنج و کوێرەوەرییەکی زۆر دەکێشن.

بەنیزیک بوونەوە لە جەژنی ڕەمەزان، سنوورەکانی سوریا و تورکیا تژییە لە  ئاوارەی سوری کە بەنیازن بگەڕێنەوە بۆ نیشتمانیان.

 

سەرپەیڤ