حوزه‌یران 11, 2018 19:37 Asia/Tehran
  • رووسیا : تیرۆریستان خەریکی خۆتەیارکردن بۆ کیمیابارانی سووریان

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا وتی: تیرۆریستان لە سووریا خەریکی ئامادەبوون بۆ پەلاماری شیمیایی سەر پارێزگای دێرەزوور لەڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تاس، "ئیگور کوناشنکۆف" وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا وتی: تیرۆریستانی"سوپای ئازادی سووریا" بەیارمەتی هێزە هەواڵگرییە ئەمریکییەکان لەحاڵی داڕشتنی فیتنەیەکی نوێن بەکەڵک وەرگرتن لە گازی کلۆر لەپارێزگای دێرەزوور هەتا بیانوویەکی نوێ بدەنە دەست هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆ هێرش کردنەسەر پێگەکانی دەوڵەتی سووریا.

کوناشنکۆف پێی داگرت: مۆسکۆ وەک ڕابردوو، جارێکی دیکە لەبارەی وەها کردەو گەڵاڵەگەلێک کە دەبنە هۆی بێ سەقامی و ناجێگیریی بارودۆخ لە سووریا، وشداریی دەدا.

ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕانسە١٤ی ئاڤریل بەئیدیعای کەڵک وەرگرتنی سوپای سووریا لە چەکی شیمیایی لە دومای دەمشق، چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەیان مووشەکباران کرد.

ڕووسیا چەند حەوتە پێش ئەو پەلامارە ڕایگەیاندبوو کە ژمارێک وڵاتی رۆژاوایی بەنیازن، بەسێناریۆسازیی بۆ پەلاماری شیمیایی لە سووریاو کردنە بیانووی ئەو پرسە، هێرش بکەنە سەر سووریا، ڕووداوێک کە دواتر ڕووی دا.

سەرپەیڤ