حوزه‌یران 11, 2018 19:43 Asia/Tehran
  • پیداگری ڕوسیا لەسەر پێویستی پشتیوانی وڵاتانی هاوبەرژەوەند لە ئاشتی لە سووریا

وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا لە وڵاتانی ئەندامی کۆمەڵگەی هاوبەرژەوەند داوای کرد بۆ پشتیوانی کردن لە دامەزرانی ئاشتی وپاوەجیی لە سووریا کردەوە پێشان بدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " سرگئی شایگو" لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی بەرەڤانی وڵاتانی ئەندامی کۆمەڵگەی هاوبەرژەوەند  وتی: کۆمەڵگەی هاوبەرژەوەند دەتوانێ یارمەتی بدات بۆ دروست کردنی ژێرخانەکان لە سووریا وکارتێکەری ئەرینی وباش دابنێت لە سەر ڕەوتی چارەسەر کرانی مەسەلەکانی ئەم وڵاتە. شایگو وتی لەو جێگایەی کە تیرۆریسمی نێودەوڵەتی کێشەی سەرەکی وڵاتانی ئەندامی کۆمەڵگەی هاوبەرژەوەند دێتە ئەژمار ، دۆخی سووریا بۆ ئەم ناوچەیە گرینگە. وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا وتی: بە هەوڵ وتیکوشانی ڕوسیا ، ئێران ومێحوەری خۆڕاگری لە ماوەی سێ ساڵ گروپی تیرۆریستی داعش لە سووریا لەناو چوو وبەشی زوری ئەم وڵاتە لە تیرۆریستەکان پاک وخاوین کرایەوە بەڵام هەڕەشەی تیرۆریستی ودۆخی ئابووری ، داهاتووی سووریا دەخاتە ژیر کارتێکەری . وڵاتانی ڕوسیا ، کۆماری ئازەربایجان ، ئەرمەنستان ، بلاروس ، ئوکراین، قەزاقستان، قرقیزستان ، مولداوی ، تاجیکستان ، ئوزبەکستان و تورکەمەنستان ئەندامانی یەکیەتی وڵاتانی سەربەخوی هاوبەرژەوەندن.

سەرپەیڤ