چوونەدەری تڕوڕیستانی داعشی لە شاری بوکەمالی سووریا
حوزهیران 12, 2018 10:35 Asia/Tehran
بە درێژەی ئوپڕاسیونی هێزەکانی ئەرتەشی سورویا ئەندامانی تاقمی تڕوڕیستی داعش ڕۆژی دووشەمە ناچار بە چۆڵ کردنی شاری بووکەمالی ئەو وڵاتە بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزون و بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشیەکانی سووریا هێزەکانی سووری و هاوپەیمانەکانی دوای وەدەرنانی ئەندامانی داعش لە شاری بوکەمال ڕۆژی دوشەمە توانیان کونتڕوڵی بە تەواوی شار بگرنە دەس . داعش لە درێژەی ناکامیەکانی لە سووریا لە چەن مانگی بەرلەوە تووشی شکستێکی قورس لە شاری بوکەمال بوو کە بووە هۆی هەڵاتنی ئەوان . ڕاگەیندرانی کۆتایی کاری داعش لە سووریا و ئێراق بە توندی لاگرانی داعش واتە ئەمریکاییەکانی نیگەران کردووە و ئەوان بە شێوەی جۆراوجۆر بە نیازن تا بە لاگری لەو هێزانە و و لاگری لوجستیکی بەر بگرن بە شکستی بە تەواوی ئەوان لە ناوچە بۆ وێنە سووریا و ئێراق .