حوزه‌یران 13, 2018 20:45 Asia/Tehran
  • داوای سوریا لە عێراق بۆ کرانەوەی بوارگەی سنووری نێوان دوو وڵات

"وەلید مۆعەلیم" وەزیری دەرەوەی سوریا لەپەیامێک بۆ هاوشانی عێراقی خۆی، لەو داوایکرد بەهاوکاری دوو قووڵی ڕێگاکانی کرانەوەی بوارگەی سنووری دوو وڵات لە ستانی "ئەنبار" و شاری "ئەلبووکەماڵ" فەرهام بکرێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گێرانەوە لە ئەلئەهرا؛ وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەدر رکدنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: "ئیبراهیم جەعفەری" وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە رۆژی رابردوو (سیشەممە) لەگەڵ "سەتام جەدعان ئەلدەندەح" باڵوێزی سوریا لە عێراق دیداری کرد و پەیامی "وەلید مۆعەلیم" وەزیری دەرەوەی سوریای لە بارەی کرانەوەی بوارگەکانی سنووری دوو وڵات، وەرگرت.

 بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە،"ئیبراهیم جەعفەری" وەزیری دەرەوەی عێراق لەم دیدارە وێڕای جەختکردنەوە لە سەر بە هێزکردنیی هاوکاری و هەماهەنگیی لە هەڵوێستەکانی دوو وڵات، وتیشی: بۆ جارەسەری قەیرانەکانی وڵاتانی عەرەبی دەبێ لە رێکارەکانی سیاسی کەڵک وەربگرن.

"سەتام جەدعان ئەلدەندەح" باڵویزی سوریا لە عێراقیش لە هەڵوسیتی بەغدا لە مەڕ پشتگری لە ڕێکاری سیاسیی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا پێشوازی کرد و لە هۆگری دیمەشق بۆ بەهێزکردنەوەی هاوکارییەکان لەگەڵ بەغدا باسیکرد.

"بووکەماڵ" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ستانی"دەیرۆزوور" یەکێ لە بوارگەکانی گرنگی سنووری دوو وڵاتی عێراق وسوریایە کەبەپشتگری  ئەمریکا ئەم بوارگەیە لەژێر کۆنترۆڵی داعش بوو، بەڵام بە داگیر کرانی شاری "بووکەماڵ" لەلایەن هێزەکانی سوری و شاری قائێم لە ڕۆژئاوای  ستانی ئەنبار بە دەست هێزە عیراقییەکان، گەڵالەی زایۆنیستی-ئەمریکایی بۆ دابەشکرانی ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا ،بەڕەو ڕووی شکست بۆتەوە .

سەرپەیڤ