ڕزگاری سەدان تڕوڕیستی داعشی لە لایەن هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا
هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا بە پێی دان و ستانێکی نەهێنی لە بواری گۆڕینەوەی بەدیل گیراوان ؛ سەدان کەس لە هاووڵاتیانی داعشیان ڕزکار کرد کە لە نێوان ئەواندا ژومارێک لە شاروومەندانی فەڕانسەوی و ئاڵمانیش دەبیندرێن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی شەمەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کاناڵی تەلەفیززونی ئەلئەخباریە ؛ داعشیەکانی ڕزگارکراو گوێزرانەوە بۆ ناوچەگەلی ژێر کونتڕۆڵی داعش لە پارێزگای دەیر ئەلزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە بڕیارە لە قۆناغی دوایی دا سێ ئینگلیزی ئەندامی داعشیش ئازاد بکرێن . هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سورویا کە لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بە ناو دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا لاگری دەکرێن کونتڕۆڵی سنوورەکانی سووریا و ئێراق لە پارێزگاکانی حەسەکە و هەروەها ناوچەی " تەنف " لە دەڤەڕی ڕۆژهەڵاتی حومسی سووریایان لە دەس دایە . وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ژانویەی 2018 باسی کرد بوو لە بڕیاری واشنگتون بۆ پێکهێنانی ئەرتەشی کوردی 30 هەزار کەسی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا . هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە ناوەندی ناسراو بە چاودێری مافی مڕۆڤی سووریا لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند : 150 کەسی چەکداری تڕوڕیست لە 50 ڕۆژی ڕابردوو لە ئوپڕاسیونی تۆڵە سەندنانە لە نێوان تاقمە چەکدارەکانی تڕوڕیست لە پارێزگای ئەدلەب لە باکووری س ووریا کوژراون . لە درێژەی ڕاپۆڕتەکانی ئەو ناوەندەدا هاتووە : تەقینەوەی بومبەکان ؛ تیرهاویشتن و ڕفاندنی ئەندامانی چەکداری تڕوڕیستی تەحریرولشام ؛ بزووتنەوەی ئەحرار ئەلشام بزوتنەوەی ئەلعەزە و فەیلەقی ئەلشام هخروەها لە سووریا قوربانی لێدەکەوێتەوە .