حوزه‌یران 17, 2018 17:59 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی دوو تاقمی ترۆریستی لە گردو پەڕی باشووری حەڵەبی سوریا

دوو گرووپی ترۆریستی تەحریرئەلشام و فەلیق ئەلشام لە ناوچەی " تەل حدیە" لە گرد و پەڕی باشووری حەڵەب(باکووری سوریا) نزیک ناوچەکانیی ئامادە بوونی هێزەکانی ڕوسیا تێکهەڵچوون.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیا سوریاییەکان  رۆژی یەکشەممە بە ئاماژە بە ناکۆکیی نیوان ترۆریستان لە سەر پەیوەسبوونیان بە ئاشتەوایی نیشتمانی لە سوریا ڕایانگەیاند؛ ترۆریستانی نەناس"بەشار شەحادات" سەرۆکی لیژنەکانی ئاشتە وایی نیشتمانی لە سارۆچکەی داعل لە باکووری دەرعا(باشووری سوریا) ڕفاندووە.

 کەسانی چەکداری نەناس لە سێ رۆژی رابردوویش" مووسا قەنبەس" ئەندامی لیژنەی ئاستی شاری ئەلحارە لە باکووری دەرعا و "حامید ڕیاز شەحادات" ئەندامیی دیکەی ئەم لیژنەیە یان لە شارۆچکەی داعل دا ترۆر کردووە . دوا بە دوای پشتگری و نەیاریەتی ژمارێک لە گرووپە چەکدارەکانی ستانی دەرعا ،لەگەڵ پەیوەسبوون بە ئاشتەوایی نیشتمانی، تا بەئێستا ٢٢ ئەندامی لیژنەکانی ئاشتەوایی نیشتمانی لە ستانی دەرعا دا ترۆر کراون. سوپای سوریا گەرەکیەتی زاڵبێت بە سەر سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەردەن کە بێ گومان کۆتایی ئەدات بە هەوڵی ڕەژیمی زایۆنی بۆ بەدی هێنانی ناوچەی بێ لایەن لە باشووری سوریا .

 "ناوەندی ئاشتی ڕوسیا" لە پێگەی "حەمیمیم"ـی سوریایش ڕایگەیاند"ئۆردووگای "ئەلرەکبان" لە باشووری ئەم وڵاتە بە هۆی نزیکبوون لە پێگەی ئەمریکا لە ناوچەی" ئەلتەنەف" بووەتە حەشارگەی ترۆریستان لە سوریا دا .

ئۆردوگای ئەلرەکبان لە ٣٠٠ کیلومەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری "حۆمس" لە ساڵی ٢٠١٤ لە نزیکی سنووری ئەردەن و لە تەنیشت پیگەی سەربازییەکانی ئەمریکا دا بەرپا کراوە. پتر لە ٧٠ هەزار کەس کە زۆربەیان ترۆریستان و بنەماڵەکانیی ئەوانن ، بە پشتگری ئەمریکاوە لەم ئۆردوگایە دا نیشتە جێبوون.

سەرپەیڤ