حوزه‌یران 18, 2018 19:58 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی سوپای سووریا بەسەر چوارناوچەی تر لە سارای حومس

سوپای سووریا لە درێژەی هەڵمەتی ئازاد کرانی بڕیک لە ناوچەکانی ئەم وڵاتە لە ژێر داگیر کاری تیرۆریستەکانی داعش، چوارناوچەیان لەسارای حومس لە رٶژئاوای سووریا لەژێر کۆنترۆڵی ئەندامانی تەکفیری درباز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی عینەب "عنب" سەربە نەیارانی سووریا ، دوابەدوای پەلامارەکانی ئەمڕۆ دوشەممەی ئەندامانی داعش بۆسەر بنکە وبارەگای سوپای سووریا لە نێزیک ناوچەکانی" حەمیمە وسدئەلوعر" لە نوەد کیلومیتری ڕۆژهەڵاتی تەدمور ، هێزەکانی سوپای سووریا ناوچەکانی ستراتژی داگری " بەئیر عەتشان" چالەکانی ئەلوەرک ، ناوچەکانی وادی ئەللویزە وتل شدید ، یان لەژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستەکان هێنایە دەرێ. هێزەکانی سوپای سووریا بە سەرنج دان بە دۆخی جوگرافیایی ئەم ناوچانە لەوان وەکوو هێڵی بەرەڤانی خۆی لە هەمبەر پەلامارەکانی ئەندامانی داعش کەڵک وەردەگرن. هێزەکانی سووریا لە حەوتی ژوئەن هەڵمەتێکیان لە سارای حومس دەسپێکرد هەتا بتوانن ئەندامانی داعش لەناوچە بەرز وناهەموارەکان لەم سارایە دەر بکەن. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکان بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکرا.

سەرپەیڤ