پەلاماری حەشدی شەعبی بۆسەر بنکەی داعش لە سنووری سوریا
سەرچاوەکانی هەواڵی هێزی حەشدی شەعبی باسی تێک شکێندرانی هەندێ بنکەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە نیزیکی سنوورەکانی ئێراق و سوریایان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی ئەلمنار، سەرچاوەکانی سەربە حەشدی شەعبیی ئێراق ڕایگەیاند : بنکەی داعش لە سنووری ئێراق لەگەڵ سوریا ، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد و دروست ، کەوتنە بەر پەلامارو بە تەواوی تێک شکێندران .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئۆپراسیۆنی هێزی حەشدی شەعبیی ئێراق، زیان و خەسارێکی قورسی داوە لە تەکفیرییەکان .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ئەمریکییەکان لە هەوڵدان بۆ دەستەبەر کردنی بارودۆخی دزەکردنی داعشییەکان لە سوریاوە بۆ نێو خاکی ئێراقن و سەرباری داکۆکی لوجستیکی و ماڵی ، دەست دەدەنە پەلامارکردنەسەر هێزی حەشدی شەعبی.
هەرلەم بوارەدا، فرۆکەیەکی ئەمریکی یەکشەممەی ڕابردوو بنکەی هێزی حەشدی شەعبی داوەتەبەر پەلامار کە کوژرانی بیست و دوو کەس و بریندار بوونی دوازدەی کەسی دیکەی لێکەوتەوە.