حوزه‌یران 20, 2018 14:39 Asia/Tehran
  • ڕووسیا : ئەمریکا لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە سووریا پشتیوانی دەکات

باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان ڕایگەیاندووە: ئەمریکا ئەمریکا لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە سووریا پشتیوانی دەکات .

ئلێکشاندێر زاسپکین باڵوێزی ڕووسیا لە بەیرووتی پێتەختی لوبنان ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین ڕایگەیاندووە: ئامادە بوونی ڕووسیا لە سووریا بە پێی داخوازیی دەوڵەتی یاسایی ئەو وڵاتەیە.

ئەم کاربەدەستە ڕووسیە وێڕای پێ داگرتن لە سەر پشتیوانیی مۆسکۆ لە ڕەوتی دانوستانەکانی ژێنێڤ، وێڕای ڕەت کردنەوەی ھەرچەشنە ڕێکخستن و ھاواھەنگییەک لە نێوان ڕووسیاو ڕژێمی زایونی لە بارەی داھاتووی سووریاوە ، وێڕای دژایەتی کردن لەگەڵ ھەرچەشنە داخوازییەکی ئیسرائیل سەربارەت بە گوشارو پاڵەپەستۆی سەر دیمەشق وتیشی: ئامانج لە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دا تەنیا ھێور کردنەوەی ڕەوشتی باشووری سووریا و نەھێشتنی ھەل و بەستێنی چالاکی نواندنی تاقمە تیرۆریستەکانە.

لەپاش دەرپەڕاندنی تیرۆریستان لە بەشێکی ھەرەگەورەی سووریا، سوپای ئەم وڵاتە ھەوڵ دەدات ھەتا تیرۆریستانی سەقامگرتووی باشووری دیمەشق لەم ناوچەیەش وەدەر بنێت.

ڕووسیا لە سپتامبەری ساڵی دووهەزارو پانزەوە بە پێی داخوازیی دەوڵەتی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا هەڵمەتی ئاسمانیی لەم وڵاتەدا دەست پێ کردووە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی 2011 بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  پشتیوانییان لێ دەکرێت، سەری هەڵدا. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە هەتاکوو ئێستا سەدان هەزار کەس کوژراون و یان بریندار بوونەو ملوێنان کەسیش ئاوارەو هەڵوەدا کراون.

سەرپەیڤ