حوزه‌یران 20, 2018 19:15 Asia/Tehran
  • حەوت کوژراو و بریندار لە پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستان بۆسەر قونەیتەرە

سەرچاوەکانی سوری باسی کوژران و بریندار بوونی لانیکەم حەوت کەسیان کردووە لە پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستان بۆسەر قونەیتەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر ، بەوتەی  سەرچاوەکانی سوری لەبەر پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستان بۆسەر شارۆچکەی جەبا لە دەورووبەری قونەیتەرە کەسێک کوژرا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون  . 

ئەم سەرچاوانە راشیانگەیاند:تاقمە چەکدارەکان هەروەها بە گولەهاوەن گوندی  حەران لە دەورووبەری بەشی ڕۆژاوای سوەیدایان داوەتەبەر پەلامار  . 

هەرلەم حاڵەدا سوپای سوریا  بنکەی تیرۆریستانیان  لە بەسەری حەریر لە ڕۆژهەڵاتی دەرعا و باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی حارە لە باکووری شاری دەرعا داوەتەبەر پەلامار  . 

سوپای سوریا هەروەها بنکەی تاقمە چەکدارەکان لە دەورووبەری شارۆچکەی کەفەر شەمس لە دەورووبەری ڕۆژاوای دەرعایان  دایە بەر پەلامار  . 

 

سەرپەیڤ