حوزه‌یران 20, 2018 19:18 Asia/Tehran
  • سوریا سوپای خۆی لە باشووری وڵات بە هێز دەکاتەوە

سوپای سوریا هێزێکی زۆرتر بەڕێدەکات بۆ ناوچەی " بادیە ئەلشام" و باشووری ئەم وڵاتە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی  ئیسنا بە گێرانەوە لە ڕۆژنامەی واوە ناوچەیی ڕای ئەلیۆم؛ سەرچاوەکانی سوری ڕایانگەیاندووە لە ستانی "دەرعا" لە باشووری سوریا هێزی ئاسمانی سوپای ئەم وڵاتە دۆینێ سێشەممە هەڵیان کوتاوەتە سەر مۆڵگەی ترۆریستان لە گردو پەڕی ڕۆژهەڵاتی "دەرعا" و ڕۆژئاوای"سووەیدا".

 هێزەکانی دەوڵەتی سوریا زۆربەی ناوچەکانی ستانی سووەیدایان لە کۆنتڕۆڵ دایە و بەم زووانە ترۆریستان لە دەرعا و قۆنەیتەرە وەدەر دەنێن.

 هەر لەم حالە دا، ترۆریستانی تەکفیری داعش لە مێحوەری ڕۆژئاوایی ستانی دەرعا لە سوریا بە تووندی پێکەوە تێکهەڵچوون. هەواڵی دیکە ئەمەیە کە، ئەندامانی تاقمی ترۆریستی تەحریر ئەلشام(بەرەی نۆسرە) بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک، ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە سوریا و هاوکاریی ئانکارا لەگەڵ تەحریر ئەلشامیان لەقاو داوە.

لەم فیلمە کە لە ناوچەی "تەل تووقان" لە رۆژهەڵاتی ستانی ئەدلەب گیراوە ژمارێک لە ترۆریستانی تەحریرئەلشام لە تەنیشت لەشکریانی تورکیا، تاکبەرەکان و کەرەستە و تفاقی سەربازییان دەبیندرێن. هەلبەت ئەم گرووپە ڕەشەکوژە بە جاران جەختیکردووە لە سەر پێوەندیی دۆستانەی لەگەڵ تورکیا .

 قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان داکۆکیان لێوە دەکەن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەستپێکراوە کە بەهۆی گیان بەختکردنەکانی سوپا و خەڵکی سوریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام ماوەتەوە.

سەرپەیڤ