پێداگری لە سەر دەوری گرینگی کۆمپانییە ئێرانییەکان لە بنیاتنانەوەی سووریا
وەزیری پیشەسازی، کانگە و بازرگانیی ئێران لە دیداری وەزیری بازرگانی و ئابووریی دەرەوەیی سووریادا وتی:" ئێران پوتانسییەلێکی باشی ھەیە لە بواری جۆربەجۆری ئاوەدان کردنەوە، دەرمانسازی، نەوت، گاز، بەنداوسازی و ئۆتۆمبیلسازیدا کە ئەو توانا و پوتانسییەلانە کاریگەریەکی بەرچاو دادەنێتە سەر پەرەپێدرانی پێوەندی لەگەڵ سووریا.
"محەممەد شەریعەتمەداری" ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری "محەممەد سامر خەلیل" بە پێداگری لە سەر دەورگێڕانی کۆمپانییە ئێرانییەکان بەتایبەت لە بواری تەکنیکیی و ئەندازیاری بۆ بنیاتنانەوەی سووریا وتیشی: یەکێک لە هەلە بازرگانییەکان، بەڕێوە بردنی پێشانگەی جۆربەجۆری بازرگانییە و ئێران لە پێشانگەی بنیاتنانەوەی سووریادا کە دووەم تا شەشەمی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە دیمەشق بەڕێوە دەچێ، بەشدارییەکی چالاکانەی دەبێ.
وەزیری پیشەسازی، کانگە و بازرگانیی ئێران بەشداریی لە پێشانگەی ژێرخانەکانی سووریا و پێشانگەی شاری لازقیەی بە نیشانەی هۆگریی ئێران زانی بە چالاکی لە بواری بنیاتنانەوە و ئاوەدان کردنەوەی سووریا و جەختی کرد: دەبێ بازرگانیی ئازادی نیوان دوو وڵات بە بێ بەرتەسکی بێ.
ناوبراو هەروەها وتی: دامەزرانی پێوەندیی بانکی لەوان پێوەندیی کارگێڕێ، دانانی لقی بانکە ئێرانییەکان لە سووریا و یان دانانی بانکی هاوبەش، سات و سەودا لەگەڵ دراوی نیشتمانی دوو لایەن، کار کردن بە کارتی بانکیی سووریا و بە پێچەوانەوە، دەبێ لە بەرنامە سەرەکییەکان بێ.
"محەممەد سامر خەلیل" وەزیری ئابووریی و بازرگانیی سووریایش بە پێشوازی لە ئامادە بوونی ئێران لە پێشانگە نێودەوڵەتییەکانی سووریا، هاوکاریی چالاکی بانکی بە پێویست زانی بۆ چالاکیی ئابووریی دوولایەنە و پێشوازی کرد لە دانرانی لقی بانکە ئێرانییەکان لە وڵاتەکەیان.