حوزه‌یران 21, 2018 18:22 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی مین لە عەفرین کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتەوە

لەتەقینەوەی مینێک لە ناوچەی شیراوای عەفرین یەک کەس کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، لەبەر تەقینەوەی مین لە قەبرستانی شیراوا   تازەلاوێکی عەفرینی  بە ناوی  دیار سەعیدی چواردە ساڵان کوژراوە و باوک و براکەشی بریندار بوونە.

لەکاتی داگیرکرانی ناوچەی شیراوای عەفرین  لەلایەن هێزی تورکیا و تیرۆریستانی ناسراو بە  سوپای ئازادی  سوریا  تائێستا ، زۆرتر لە شەست عەفرینی  لەبەر تەقینەوەی مین  لە ناوچە ژێر چاوەدێرییەکانی سوپای ئازادی  سوریا گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵێکی تر خەڵکی عەفرین بە کورد و عەرەبەوە، بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر زوڵم  و گوشاری  تیرۆریستانی تاقمی ناسراو بە سوپای بەناو ئازادی  سوریا لە عەفرین هاتنە نێو شەقام  و خۆپیشاندانین کرد  . 

دوابەدوای پەرەسەندنی زوڵم و گوشاری تیرۆریستانی تاقمی  ناسراو بە سوپای ئازادی سوریا لە عەفرین دوای ئەوەش کە  سامی قوچ  یەکێک لە ئەندامانی  هۆزی  عەرەبی عەمیراتی عەفرین لە لایەن هێزی سوپای بەناو ئازادی سوریاوە کوژرا، خەڵکی عەرەب و کوردی عەفرین بۆ نارەزایەتی  دەربڕین بەرامبەر  زوڵم و گوشارەکانی سوپای ئازادی سوریا لەم شارە هاتنە نێو شەقامەکان . 

خەڵکی تووڕەی عەفرین  لەم کۆبوونەوەیەدا دروشمگەلێکیان بە دژی  رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی  تورکیا،  هێزی تورکیا و سوپای ئازادی سوریا، بەرز کردەوە.