٨ کوژراو لە تەقینەوەکەی ئەدلیبی سووریا
حوزهیران 22, 2018 10:10 Asia/Tehran
هەشت کەس لە دوو تەقینەوەی شاری ئەدلیب لە باکووری سووریا کوژران و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
هەشت کەس لە ٢ تەقینەوەی شاری ئەدلیب لە باکووری سووریا کوژران و ٣٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ ئەم تەقینەنە ڕۆژی پێنجشەممە بە هۆی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو و هەروەها بۆمبێکی قەراخ جادەیی لە نزیکی هۆتێل 'الکارلتون'' و مزگەوتی "التوحید" ڕووی دا.
هێشتا هیچ گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو دوو تەقینەوەیەی نەگرتۆتە ئەستۆ.
پارێزگای ئەدلیبی سووریا شارۆچکەکانی فوعە و کەفەریا نەبێ، ھەرهەمووی لە دەستی تیرۆریستاندایە.
شار و پارێزگای ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا کە هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا لە ٢٨ی مارسی ٢٠١٥_ەوە لە لایەن تیرۆریستانەوە داگیر کراوە.