حوزه‌یران 22, 2018 16:23 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٨ کەسی مەدەنی بە هۆی پەلاماری هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر پارێزگای دەیروزور

لە پەلاماری ئاسمانیی شەوی هەینیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگای دەیروزور، لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هەشت کەسی مەدەنی کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ماڵپەڕی هەواڵیی ئەلعەهد راپۆرتی دا؛ ئەم پەلامارە لە ناوچەی "شەعفە" لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیروزور" ئەنجام دراوە.

ماڵپەڕی هەواڵیی ئەلعەهد ئاماژەی نەکردۆتە ژمارەی بریندارانی شیمانەیی ئەو پەلامارە.

ئەوە دووەم پەلاماری مەرگهێنی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودایە.

لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی  (١ی ژوەن) بۆ سەر بەشی ڕۆژهەڵاتی دەیروزوریش هەشت کەسی مەدەنی کوژرابوون.

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش، بە دەر لە یاسا و ڕێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە بێ هەواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانییەکیان پێک هێناوە؛ ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکاییە تا ئیستا ژمارێکی زۆر لە شاروومەندانی بی تاوانی لە ئێراق و سووریا لە خاک و خوێندا گەوزاندووە.

سووریا بەردەوام بە ناردنی نامەگەلێک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان، پەلاماری نائاسایی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر خاکی خۆی ئیدانە کردووە.

سەرپەیڤ