• یەکەم پێکدادانی زەوینی لە نێوان ھێزەکانی دیمەشق و ئەمریکا

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکیی بەتاو دژی داعش شەوی ڕابردوو دوابەدوای پێکدادانی زەوینیی نێوان سوپای سووریاو ھێزەکانی ئەمریکی، جارێکی تر بنکەی لەشکریانی ھێزەکانی سووریایان لە ناوەڕاستی ئەم وڵاتەدا بوردومان کرد کە لانیکەم کوژرانی سەربازێکی سووری و بریندار بوونی حەوت کەسی لێ کەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا،سەرکردایەتیی سوپای سووریا ڕایگەیاندووە، لە بوردومانی ھاوپەیمانیی ئەمریکی بە بنکەیەکی لەشکریانی سوپای سووریا لە جەبەل غەراب لە ڕۆژھەڵاتی پالمیرا لە گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی حومس لە ١٥٠ کیلومەتریی نزیکی سنوورەکانی عێراق و سووریا کوژرانی سەربازێکی سووری و بریندار بوونی حەوت کەسی لێ کەوتەوە.

ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا سەر بە نەیارانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە: ھێندێک تەقینەوە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی سارای پالمیرا لە پەنجا کیلومەتریی شارەکە کە ھێندەش لە تەنەف لە باشووری ئەم وڵاتە دوور نییە، ڕووی داوە. تەنەف ناوچەیەکە کە لە دوورترین مەڵبەندی باشووری ڕۆژھەڵاتی حومس لە سنوورەکانی سووریاو ئەردەن و عێراق دا ھەڵکەوتووەو ھاوپەیمانیی لەشکریانی ئەمریکی لەوێ دا بنکەی سەربازییان داناوە.

شاڵاوی تازەی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکا لە سووریا لە حاڵێکدا ئەنجامی گرتووە کە یەکشەممەی ڕابردووش فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکی لە شارۆچکەی ئەلھۆری لە پارێزگای دێرۆزوور لە تەنیشتی سنوورەکانی عێراق ھێرشێکیان ئەنجام دا بوو کە تیای دا ٥٥ کەس کوژران . لە نێوان ئەم ٥٥ کەسەدا شانزەیان لە ھێزەکانی ھاوپەیمانی سوپای سووری بوون.

سەرچاوە مەیدانییەکان بە سپۆتنیکیان ڕاگەیاندووە، بوردومانی ئەمریکا لەبنکەی لەشکریانی سوپای سووریا دوای ئەوە دێت کە ھێزەکانی سووری ڕێیان گرت لە پێشڕەویی سێ ترۆمبیلی ئەمریکی بەرەو ئەو شوێنانەی کە سوپای سووریای لێیە لە ناوچەی ئەلھەلبە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تەدمور.

Jun 22, 2018 18:17 Asia/Tehran
بۆچوونت