حوزه‌یران 23, 2018 16:06 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی سوپای سووریا بەسەر چوارگوند لە باکووری ڕۆژئاوای سویدا

سوپای سووریا لەهەڵمەتێکدا توانیی کۆنترۆڵی تۆکمە وتەواوی گوندەکانی " ئەلشومرە ، ئەلعەلالی ، برغشەو ئەلشیاحات لەباکووری ڕۆژئاوای پارێزگەی سویدا بگرێتە دەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە " ئەلئەعلام ئەلحەربی" هێزەکانی سوپای سووریا لەرەوتی ئازادکرانی ئەم گوندانە ژمارەیەک لە تیرۆریستەکانی داعشیان کوشت ویا بریندار کردن. سوپای سووریا هەروەها ڕۆژی ڕابردوو هەینی گوندەکانی " دەیر داما" و" ئەلبستان" یان لە باکووری ڕۆژئاوای سویدا لەژێر داگیر کاری تیرۆریستەکان ڕزگار کرد. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە، گوندەکانی سەربە تیرۆریستەکان لە سووریا ڕایانگەیاند : " ئەبو عەلی ئەلبابی" بەرپرسی دابین کردنی چەکی گروپی تیرۆریستی" بەرەی تەحریری سووریا " بەهۆی تەقەی گوللە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە شاری " ئەلباب " لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب کوژرا. لەچەند ڕۆژی ڕابردوو زۆر جار گروپی تیرۆریستی تازە دامەزراوی " بەرەی تەحریری سووریا وگروپی تیرۆریستی تەحریری شام بەرەی نوسرە لە دەوروبەری حەلەب پێکەوە تێکەڵچوون. گروپە تیرۆریستەکانی ئەحراری شام و" نورەدین ئەلزنکی" بۆ هەڵاتن لە شکستی سەرەتای ساڵی ڕابردووی زایینی ناوی خۆیان گوڕیوە وبە تێکەڵ بوونیان لەناو یەکتر گروپی تیرۆریستی تازەیان بە ناوی " بەرەی تەحریری سووریا " دامەزراندووە. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕێنی هاوسەنگی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە کە بە گیان بەخت کردنی سوپا وخەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ناکارامە ماوەتەوە.

سەرپەیڤ