حوزه‌یران 25, 2018 21:14 Asia/Tehran
  • داکۆکی وپاڵپشتیی کۆپتەرە ئەمریکییەکان لە فەرماندەرانی داعشی لە سووریا

کۆپتەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەناو دژەداعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا، دوو فەرماندەی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان لەناوچەی "تویمین" گواستەوە بۆ پێگەیەکی ئەمریکی لەشاری "ئەلشەدادی" هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەسەکەی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا ڕایانگەیاند: ئەو هێرشە بەهاواهەنگی وهاوکاریی هێزی دیموکراتیکی سووریا کەئەمریکا پاڵپشتیانە، ئەنجامی گرت.

لەهەمان کاتدا، میدیا کوردییەکانی سووریا ڕایانگەیاند، تێکهەڵچوونی ژمارێک لە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا لەگەڵ تیپی"شۆڕشگێڕانی ڕەققە" سەربە هاوپەیمانیی دیموکراتیکی سووریا لە شاری ڕەققە چوار کوژراو و حەوت برینداری لێکەوتەوە. تائێستا پتر لە٢٠٠کەس لە ئەندامانی شۆڕشگێڕی ڕەققە لەوان ئەبوو عیسای فەرماندەری لە ڕەققەو دەورووبەری گیراون.

سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریش بەئاماژە بەوەی کە سوپای سووریا هەروا سوورە لەسەر داکۆکی کردن لە شارومەندان و بەرەنگاربوونەوەی تۆکمەوتەواوی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە، وتی: لەکاتێکدا کە گرووپە چەکدارەکان هۆگری دانانی چەکەکانیانن، تیرۆریستانی تەحریروشام(بەرەی نوسرە) بەهێنانەدی ترس و دڵەڕاوکێ پێش بەوکارە دەگرن.

گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام داوای لە گرووپە بەرهەڵستکارەکان کردووە ژوورێکی هەڵمەتی هاوبەش لەهەمبەر ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای سووریا پێک بێنن.

سەرچاوە سوورییەکانیش ڕایانگەیاند، تیرۆریستانی جێگیرلە دەرعا بەهاوەن هەڵیانکوتاوەتەسەر "سویدا" هەڵکەوتوو لە باشووری سووریا.

سووپای سووریا لە ڕۆژی هەینیەوە ئۆپراسیۆنەکەی لە پارێزگای دەرعا هەڵکەوتوو لە باشووری ئەو وڵاتە بۆ دەرپەڕاندنی گرووپە ڕەشەکوژەکان دەس پێ کردووە.

 

سەرپەیڤ