ته‌مووز 01, 2018 17:38 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستیی سوپای سووریا لە گردووپەڕی پارێزگای

هێزە جەماوەرییەکان و سوپای سووریا هەڵمەتی دژە تیرۆریستیی نوێیان لە گردووپەڕی باشووری پارێزگای "سویداء" دەسپێکردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ لەدرێژەی ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی سوپای سووریا، بنکەو مۆڵگەی تیرۆریستانی تەکفیری لە «صماد سمج» و «ام سنینه» لە گردووپەڕی "سویداء" کەوتە بەرپەلاماری سوپای سووریاوبەهۆیەوە، ژمارێک تیرۆریست بریندار بوون.

پاش زاڵبوونی سوپای سووریا بەسەر ریفی شاری دەرعاو هاتنی هێزە سوریەکان بۆ شارۆچکەکانی «الغاریة الشرقیة»، «أم ولد»، «تل الشیخ حسین» و «تلول خلیف»، ئیدارەی ڕاگەیاندنی ناوەندیی شەڕی سووریا ڕایگەیاند، شارۆچکەی "الجیزە" و گوندی"السهوە" لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتیی دەرعا پاش تێکهەڵچون لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان، ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی ڕاگەیاندنی شەڕی سووریا، سوپای سووریا تەنیا دوو کیلۆمیتر هەتا باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری "الرمثا" لەسنووری ئۆردۆن مەودا هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، لەدرێژەی گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان بۆ خاکی سووریا، بڕیارە لانیکەم شەست پەنابەری سوری لە لوبنان لەڕێی دەروازەی"المصنع" بگەڕێنەوە ناوچەکانی شوێنی نیشتەجێبوونیان لە سووریا.

پێشتریش تاقمێکی٣٠٠کەسی لە ئاوارە سوریەکان خاکی لوبنانیان بەرەو وڵاتەکەیان جێهێشتبوو.

 

سەرپەیڤ