ته‌مووز 09, 2018 16:48 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندیی کوردانی سووریا لەگەڵ سپێردرانی دامەزراوە نەوتییەکان بە حکومەتی ئەو وڵاتە

کوردەکانی سووریا ڕەزامەندییان دەربری لەگەڵ سپێردرانی دامەزراوە نەوتییەکان لە ناوچە رۆژهەڵاتییەکانی ئەو وڵاتە بە حکومەتی دەمشق.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، سەرچاوە میدیاییەکان لە سووریا رایانگەیاند: پاش دانوستانی ئەم دواییەی چەند شاندێکی حکومەتی لەگەڵ بەرپرسانی یەکەگەلی کورد لەشارەکانی قامیشلوو، حەسەکە، ڕەققە، تەبقاو شەدادی گەیشتنە ئەو ئەنجامە کە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری دامەزراوە نەوتییەکان لە حەسەکە بسپێردرێ بە حکومەتی دەمشق و حکومەتی سووریا تەنیا لایەنی یاسایی فرۆشتنی نەوت لەو ناوچانە بێ.

ژمارێک میدیاش ڕایانگەیاند، لێژنەی پسپۆر بۆ چاک کردنەوەی بەنداوەکان لە دەمشق بەرەو شاری تەبەقە لە پارێزگای ڕەققە لە باکوری سووریا چوون بۆ سازدانی چەند دانیشتنێک لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی تەبەقە.

بەپێی ڕاپۆری ئەو میدیایانە بڕیارە ئەو لێژنە پاش سەردانی بەنداوی تەبقا بۆ سەردانی بەنداوی تشرین بچێتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری منبەج کە لەکۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان دایە.

بێتوو ڕێککەوتن بکرێ، لە یەکەم هەنگاودا ژمارێک بنکە ومەقەڕی پارتی یه کیتی دیموکراتیکی سووریا لە ڕەققە، سه ری کانی، درباسیە، و قامیشلوو ڕادەستی سوپای سووریا دەکرێ.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، خەیانەتی پەیتاپەیتای ئەمریکاو ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی ژێرچاودێری کوردانی سووریا، ئەوانی ناچار کردووە، بۆ پێش گرتن بە داگیرکرانی پاشماوەی کەوشەنەکەیان ئەو ناوچانە بسپێرنەدەست حکومەت.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ بووە کە بەگیان بەخت کردنی هێزەکانی سوپاو جەماوەری سووریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام ماوە.

سەرپەیڤ